riklam

ئه‌ڵمانیا نیگه‌رانه‌ له‌ئاڵۆزیه‌كانی تورك و كورده‌كانی وڵاته‌كه‌ی

کوردستان 11:15 PM - 2016-04-13
.

.

حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا نیگه‌رانه‌ له‌ ئاڵۆزیه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردووی نێوان تورك و كورده‌كانی وڵاته‌كه‌ی كه‌ چه‌ند شارێكی ئه‌و وڵاته‌ی گرتووه‌ته‌وه‌. 

 

ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆ له‌ توركیا ، هه‌ڕه‌شه‌ی دروستبوونی ئاڵۆزی له‌  نێوان تورك و كورده‌كانی دانیشتووی ئه‌ڵمانیا ده‌كرێت و له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا خۆپیشاندان چه‌ند شارێكی ئه‌و وڵاته‌ی گرتبووه‌وه‌ .

رونیشكردوه‌ته‌وه‌، له‌شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا به‌هۆی گه‌ڕان به‌دوای كاردا و له‌ هه‌شتاو نه‌وه‌ده‌كانیشدا به‌هۆی كۆچه‌ریبوونیانه‌وه‌ سێ ملیۆن تورك و كوردی دانیشتوی وڵاتی توركیا چوونه‌ته‌ ئه‌ڵمانیا ، كه‌ له‌هه‌رچوار كه‌سیاندا یه‌كێكیان كوردبووه‌ . 

 

جه‌ختیشكراوه‌ته‌وه‌، به‌هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێكه‌وتنی ئاشتی له‌نێوان پارتی كرێكارانی كوردستان و حكومه‌تی توركیا شه‌ڕی ناوخۆ له‌توركیا ده‌ستیپێكردوه‌و رۆژانه‌ توركیا ناوچه‌كانی باكوری كوردستان بۆردومان ده‌كات . 

 

هه‌ر له‌و راپۆرته‌ی رۆیته‌رزدا هاتووه‌، به‌پێی تازه‌ترین ئامارگیریدا 14 هه‌زار چالاكوانی سه‌ربه‌ پارتی كرێكارانی كوردستان له‌وڵاتی ئه‌ڵمانیادا بوونیان و له‌ژێر دروشم و به‌رنامه‌ی ئه‌و حزبه‌دا كارده‌كه‌ن . 

 

سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه‌، هه‌ر جۆره‌ ئاڵۆزیه‌ك له‌توركیادا دروست بێت راسته‌وخۆ كاریگه‌ری بۆ سه‌ر ئه‌ڵمانیا هه‌یه‌ ، ئه‌مه‌ش به‌پشت به‌ستن به‌و رووداوه‌ی كه‌له‌ نه‌وه‌ته‌كاندا روویدا ، له‌ئه‌نجامی دروستبوونی ناكۆكی زیاتر له‌ نێوان پارتی كرێكارانی كوردستان و ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ، له‌ته‌واوی شاره‌كانی ئه‌ڵمانیا هێرشكرایه‌ سه‌ر نوێنه‌رایه‌تی و دامه‌زراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كامی توركیا كونسوڵگه‌ری ئه‌و وڵاته‌ له‌ ئه‌ڵمانیا سوتێنرا ، هه‌ربۆیه‌ ئه‌ڵمانیا ده‌ست به‌جێ ئه‌و حزبه‌ كوردیه‌ی به‌ نایاسایی ناساند . 

 

PUKmedia و،سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket