riklam

روسیا: هه‌زاران تیرۆرست له‌ توركیاوه‌ چوونه‌ته‌ ناو خاكی سوریا

جیهان 10:23 PM - 2016-04-13
.

.

نوێنه‌ری روسیا له‌نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئاشكرایكردوه‌، له‌سه‌روبه‌ندی ئاگربه‌ست له‌سوریا، به‌هه‌زاران تیرۆرست له‌خاكی توركیاوه‌ هاتوونه‌ته‌ ناو خاكی سوریا.

 

ڤیتالی جوكین نوێنه‌ری روسیا نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاندوه‌، به‌سود وه‌رگرتن له‌ئاگربه‌ست ، گروپی تیرۆرستی به‌ره‌ی نوسڕه‌ ده‌هه‌زار تیرۆرستیان له‌ده‌وروبه‌ری شاری حه‌له‌ب جێگركردوه‌و گه‌مارۆی شاره‌كه‌یان داوه‌.

 

وتیشی: ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و هه‌زاران تیرۆرسته‌ی كه‌ ئاگربه‌ستیان له‌سوریا به‌هه‌لزانیوه‌و له‌ڕێگه‌ی توركیاوه‌ هاتوونه‌ته‌ ناو خاكی سوریا . 

 

له‌به‌رامبه‌ریشدا سامانتا پور نوێنه‌ری ئه‌مریكا له‌نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئه‌و زانیاریانه‌ی ره‌تكردوه‌ته‌وه‌و به‌زیاده‌ڕه‌وی زانیوه‌ له‌شیكردنه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی و پێچه‌وانه‌كه‌ی به‌دروست زانیوه‌ كه‌ ژماره‌ی تیرۆرستان به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌میان كردوه‌ .

 

PUKmedia  و،سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket