riklam

ئیداره‌ی گه‌رمیان هه‌موو ڕێوڕه‌سمێكی یادكردنه‌وه‌ی ئه‌نفال بایكۆت ده‌كات

کوردستان 09:20 PM - 2016-04-13
.

.

له‌ 28 ساڵیادی تاوانی ئه‌نفالدا  ئیداره‌ی گه‌رمیان  له‌به‌یاننامه‌یه‌كیدا هه‌موو مه‌راسیم و رێوڕه‌سمێك  له‌و ساڵیاده‌ بایكۆت ده‌كات و داوا ده‌كات ده‌ست به‌جێ داواكاری كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان جێبه‌جێبكرێن . 

 

ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ 

به‌ناوی خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان

ڕاگه‌یاندراوی ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌بۆنه‌ی یادی 28ساڵه‌ی تاوانی ئه‌نفاله‌وه‌ 

 

ئێمه‌له‌ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌كاتێكدا به‌بۆنه‌ی یادی 28 ساڵه‌ی تاوانی ئه‌نفالدا به‌وپه‌ڕی  حه‌سره‌ت وماته‌مه‌وه‌ و ده‌ست له‌سه‌ر سینگ له‌به‌رده‌م ڕۆحی به‌رزه‌فڕی قوربانیانی ئه‌نفالدا ده‌وه‌ستین ، هاوكات داوا ده‌كه‌ین حكومه‌تی خۆمان و دامه‌زراوه‌ جیاجیاكانی هه‌رێم له‌ ئاست گه‌وره‌یی تاوانه‌كه‌دا بن و كار بۆ ته‌وزیفكردنی له‌هه‌مووكایه‌كاندا و ناچاركردنی حكومه‌تی عیراق به‌ داوای لێبوردن وقه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانیان و دیكۆمێنتكردنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی و به‌جینۆسایدناساندنی تاوانه‌كه‌ بكه‌ن ،هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نین ئێمه‌ش له‌ ئیداره‌ی گه‌رمیان وه‌ك پاڵپشتیه‌ك بۆ ڕێكخراوه‌كان و كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان له‌گه‌رمیان و ڕێكخراوه‌كان و  ئیداره‌وكه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی ئه‌نفالكراوه‌كانی سنووری چه‌مچه‌ماڵیش كه‌ بڕیاربوو ئه‌مساڵ به‌ فه‌رمی یاده‌كه‌ له‌وی بكرێته‌وه‌ بایكۆتی هه‌موو ڕێوڕه‌سمێكی یادكردنه‌وه‌كه‌ ده‌كه‌ین و داوای ده‌سبه‌جی جێبه‌جێكردنی داخوازیه‌ ڕه‌واكانی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان ده‌كه‌ین ، ئومێده‌وارین یادی 28 ساڵه‌ی كۆستی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌نفال ببێته‌هۆی به‌هێزكردنی گیانی لێبورده‌یی ویه‌كترقبوڵكردنمان و هه‌موولایه‌ك هان بدات بۆ ئه‌وه‌ی  به‌گیانی به‌رزی به‌رپرسیارێتیه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م بارودۆخه‌ بكه‌ن و كۆتایی به‌م قه‌یرانه‌ سیاسیه‌ بێنن كه‌ به‌رۆكی هه‌رێمی گرتووه‌ و خه‌ڵكی كوردستان باجه‌كه‌ی ئه‌دات  .

 

سه‌لاح كوێخا- سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان   13/4/ 2016

 

PUKmedia  تایبه‌ت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket