riklam

تیرۆرستان كورده‌كانی حه‌له‌ب بۆردومان ده‌كه‌ن

کوردستان 09:32 PM - 2016-02-16
.

.

تیرۆرستانی به‌ره‌ی نوسڕه‌و ئه‌حرار ئه‌لشام له‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆوه‌ تاكو ئێستا به‌چڕی و به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی ناوچه‌ی شێخ مه‌قسودی كوردنشین له‌شاری حه‌له‌ب بۆردومان ده‌كه‌ن . 

 

شیمار حیمۆ چالاكوانی سیاسی له‌رۆژئاوای كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند، تیرۆرستانی به‌ره‌ی نوسڕه‌و ئه‌حرار ئه‌لشام به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی له‌ ناوچه‌ی شێخ مه‌قسودی شاری حه‌له‌ب بۆردومان ده‌كه‌ن .

 

وتیشی: به‌پێی زانیاریه‌كان ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتی شه‌هیدو برینداربوون و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان كراون . 

بۆردومانی تیرۆرستان بۆ سه‌ر شێخ مه‌قسود له‌كاتێكدایه‌ كه‌ شه‌ڕڤانان له‌چه‌ند قۆڵێكه‌وه‌ له‌باكوری حه‌له‌ب به‌رده‌وامن له‌پێشڕه‌وی . 

 

PUKmedia  سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket