riklam

روسیا تۆمه‌ته‌كانی توركیا ره‌تده‌كاته‌وه‌

جیهان 07:58 PM - 2016-02-16
هێرشه‌كه‌ی سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كه‌ی ئیدله‌ب

هێرشه‌كه‌ی سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كه‌ی ئیدله‌ب

روسیا بۆردومانكردنی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی رێكخراوی پزیشكانی بێ سنووری له‌ شاری ئیدله‌بی سوریا ره‌تكرده‌وه‌.

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی روسیار ئه‌مڕۆ 16-2-2016، له‌ زاری به‌رپرسانی باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیاوه‌ بڵاویانكرده‌وه‌، كه‌شتیگه‌لی جه‌نگی روسیا توانای ئه‌وه‌ی موشه‌كی دورمه‌وداو بالیستی له‌و جۆره‌ هه‌ڵبگرێت كه‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ی شاری ئیدله‌بی سوریای پێ بۆردومانكراوه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ راشیگه‌یاند: هێرشه‌كانی روسیا به‌ مووشه‌كی دورمه‌وداو بالیستی، به‌شێوازێكی ژیرانه‌ كارده‌كات و ئامانجه‌كانی دیاریكراوه‌و هه‌ڵه‌ ناكات، بۆردمانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ش بۆ تێوه‌گلان و ترۆمه‌تباریكردنی روسیایه‌ به‌ تاوانی جه‌نگ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی تره‌وه‌ .

جێگای باسه‌ چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌رێگه‌ی مووشه‌كه‌وه‌ بۆردومانی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی رێكخراروی پزیشكانی بێ سنوور له‌شاری ئیدله‌بی سوریا كراوه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ چه‌ندین هاووڵاتی مه‌ده‌نی كوژران و توركیاش روسیای به‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه‌ تۆمه‌تبار كرد.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket