riklam

روسیا به‌ڵگه‌یه‌كی تری له‌سه‌ر خیانه‌ته‌كانی توركیا ئاشكراكرد

کوردستان 07:35 PM - 2016-02-16
توركیا له‌رێگه‌ی ئه‌عزازه‌وه‌ هاوكاری داعش ده‌كات

توركیا له‌رێگه‌ی ئه‌عزازه‌وه‌ هاوكاری داعش ده‌كات

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا رایگه‌یاند: توركیا رێگه‌نادات ناوچه‌ی ئه‌عزاز له‌سه‌ر سنووری وڵاته‌كه‌ی و سوریا له‌لایه‌ن هێزه‌ كوردییه‌كانه‌وه‌ كۆنتڕۆڵبكرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاوكارییه‌كانی له‌و رێگه‌یه‌وه‌ بگوازێته‌وه‌ بۆ رێكخراوی تیرۆرستی داعش.

ئه‌مڕۆ 16-2-2016، ماریا زاخارۆفا وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: توركیا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌یه‌وێت ناوچه‌ی ئه‌عزاز له‌ سوریا نه‌چێته‌ ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌ كوردییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌و رێگه‌یه‌وه‌ هاوكارییه‌كانی بگه‌یه‌نێته‌ رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌ سوریا.

وتیشی: به‌ڵگه‌ی زۆر دیارو به‌رچاو هه‌ن كه‌ توركیا به‌راسته‌وخۆ له‌و سنووره‌وه‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكاری داعش ده‌كات و چه‌ك وته‌قه‌مه‌نی و هاوكاری تریان بۆ ره‌وانه‌ ده‌كات.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، توركیا به‌رده‌وام به‌ مووشه‌ك هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر هێزه‌ كوردییه‌كان له‌و سنووره‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ نه‌كه‌وێته‌ ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌ كوردییه‌كانه‌وه‌ و له‌وێوه‌ هاوكاریه‌كانی به‌رده‌وام بێت بۆ داعش له‌ دژی كوردانی رۆژئاوا.

جێگای باسه‌ پێشتر ناوچه‌ی ئه‌عزازی سنووری له‌ژێر كۆنتڕۆڵی به‌ره‌ی نوسره‌دا بوو كه‌ ئه‌ویش باڵێكی رێكخراوی تیرۆستی قاعیده‌یه‌ و دچی هێزه‌ كوردییه‌كان شه‌ڕی ده‌كردو هه‌وڵی وێرانكردن و راگواستنی كوردانی ناوچه‌كه‌ی ده‌دا.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket