riklam

توركیا هێرشی زه‌مینی ده‌كاته‌ سه‌ر خاكی سوریا

جیهان 07:09 PM - 2016-02-16
.

.

ئه‌نقه‌ره‌ داوای له‌هاوپه‌یمانان كرد به‌شداری له‌ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی له‌سوریا بكه‌ن كه‌ به‌پێوستی له‌قه‌ڵه‌مدا بۆ كۆتایی هێنان به‌و شه‌ڕه‌ی له‌و وڵاته‌دا به‌رده‌وامی هه‌یه‌.

ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌لایه‌ن یه‌كێك له‌به‌رپرسانی توركیاوه‌ له‌میانه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نوسیدا له‌شاری ئه‌سته‌نبوڵ ئه‌مڕۆ 16/2/2016  به‌ڕه‌سمی دوپاتكرایه‌وه‌، ئه‌و لێپرسراوه‌ وتی: هیچ چاره‌یه‌كی تر نه‌ماوه‌ بۆ كۆتایی هێنان به‌و شه‌ره‌ جگه‌ له‌هێرشی زه‌مینی نه‌بێت، بۆیه‌ زۆر به‌جدی بانگه‌شه‌ی هاوپه‌یمانانی كرد به‌تایبه‌تی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا  كه‌ به‌شداری بكه‌ن له‌و هێرشه‌دا .

ئه‌و به‌رپرسه‌ی توركیا له‌به‌شێكی تری قسه‌كانیدا رایگه‌یاند، توركیا به‌نیاز نیه‌ به‌ته‌نها  ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ بكات، وتی ئێمه‌ له‌گفتوگۆداین له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانماندا، خۆ ئه‌گه‌ر له‌یه‌ك تێگه‌یشتن و رێكه‌وتین ئه‌وا توركیا ئاماده‌یه‌و به‌شداری ده‌كات، چونكه‌ به‌بێ هێرشی سه‌ر زه‌وی ئه‌و شه‌ڕه‌ هه‌رگیز ته‌واو نابێت .

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند، عه‌ره‌بستانی سعودی و وڵاته‌كه‌ی  ئه‌توانن  ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شی سه‌رزه‌وی  له‌ناو خاكی سوریا ئه‌نجام بده‌ن دژی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، هه‌روه‌ها وتی عه‌ره‌بستانی سعودی و توركیا به‌شێكن له‌ هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی و به‌شداری ده‌كه‌ن له‌بۆردومانكردنی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌عیراق و سوریا .

جه‌نگی سوریا له‌مانگی ئازاری ساڵی 2011 وه‌ ده‌ستی پێكردوه‌ ،له‌ ئه‌نجامی به‌گژداچونه‌وه‌ی  خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌ری سیاسی له‌چوارچێوه‌ی به‌هاری عه‌ره‌بیدا، كه‌ بووه‌ته‌ هۆی كوشتنی زیاتر له‌ 260 هه‌زار كه‌س ،به‌پێی سه‌رژمێری  نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان .

PUKmedia
و/ حه‌مه‌ عوسمان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket