riklam

هه‌ڵوێسته‌كانی یه‌كێتی له‌سه‌ر بارودۆخی رۆژئاواو باكور به‌رز ده‌نرخێندرێت

ی.ن.ک‌‌ 06:55 PM - 2016-02-16
.

.

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 16/2/2016 فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌ ئاماده‌بوونی بێگه‌رد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی فراكسیۆن و چه‌ند په‌رله‌مانتارێك له‌هۆلی فراكسیۆن پێشوازیان له‌ (له‌زگین بۆتان) په‌رله‌مانتاری وان له‌سه‌ر لیستی هه‌ده‌په‌ كرد.

مه‌به‌ست له‌سه‌ردانه‌كه‌ سوپاس و پێزانین بوو له‌ هه‌ڵوێسته‌كانی یه‌كێتی و فراكسیۆنی سه‌وز له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر بارودۆخی رۆژئاواو باكوری كوردستان، هه‌روه‌ها به‌رز نرخاندنی رۆڵی نێوه‌ندگیری یه‌كێتی نیشتماننیی كوردستان له‌دۆخی سیاسی نه‌خوازراوی هه‌رێم.

ئومێدیان هه‌بوو كه‌ یه‌كێتی ده‌وری محوه‌ری له‌م بواره‌ بگێرێت، هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك و ئه‌ندامانی فراكسیۆنی سه‌وزیش نیگه‌رانی خۆیان له‌دۆخی ئێستای باكور دووپاتكرده‌وه‌و هیوایان خواست ئاشتی له‌باكور رێچكه‌ی خۆی بگرێته‌وه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

 

4554151622016_t.jpg

955151622016_ttt.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket