riklam

توركیا تانك به‌ره‌و كۆبانێ ده‌جوڵێنێت

کوردستان 05:52 PM - 2016-02-16
.

.

له‌دوای بۆردومانكردنی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌ له‌ناوچه‌ی عزازو دێر جه‌مال ، سوپای توركیا ژماره‌یه‌ك تانك و موشه‌ك هاوێژ به‌ره‌و دوو گوندی خۆرئاوای كۆبانێ ده‌جوڵنێت . 

به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی كه‌ ئاژانسه‌كانی توركیا بڵاویانكردوه‌ته‌وه‌، سوپای توركیا چوار موشه‌ك هاوێژو ژماره‌یه‌ك تانكی به‌ره‌و  نزیك هه‌ردوو گوندی سیلم و كور عه‌لی له‌ 20 كیلۆمه‌تری خۆرئاوای شاری كۆبانێ جوڵاندوه‌.

رونیشكراوه‌ته‌وه‌، هاوكات له‌چه‌ند شوێنێكه‌وه‌ خه‌نده‌قی نوێیان لێداوه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئاماده‌باشی وه‌ربگرن بۆ حاڵه‌تی نه‌خوازرا. 

جه‌ختیشكراوه‌ته‌وه‌، له‌ 10 كیلۆمه‌تری ئه‌و سنورانه‌وه‌  به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ نادرێت به‌ دانیشتوانی گونده‌كان هاتوچۆ بكه‌ن . 

 

PUKmedia  سامان یاروه‌یس 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket