riklam

رێكخراوی داكۆكی له‌گه‌لانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراو هۆشداری ده‌داته‌ ناتۆ

کوردستان 05:36 PM - 2016-02-16
رێكخراوی داكۆكی له‌گه‌لانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراو

رێكخراوی داكۆكی له‌گه‌لانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراو

رێكخراوی داكۆكی له‌گه‌لانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراو بۆهاوپه‌یمانی ئه‌تڵه‌سی"ناتۆ": توركیا نایه‌وێ كوردو هیچ كه‌مینه‌یه‌ك له‌ئاینده‌ی سوریادا پێگه‌و مافیان هه‌بێ..!

كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكیكار له‌گه‌لانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراو سه‌باره‌ت به‌هێرشه‌كانی توركیا بۆسه‌ر ناوچه‌كانی ڕۆژئاوای  كوردستان له‌ڕاگه‌یاندنێكدا كه‌ئاراسته‌ی ڕێكخراوی په‌یمانی ئه‌تڵه‌سی(ناتۆ)یانكردوه‌و وێنه‌یه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه‌ داوایان لێده‌كات له‌بری ئه‌وه‌ی رێگه‌بده‌ن"توركیا"ی ئه‌ندامی ناتۆ به‌وهێرشانه‌ هه‌ستێ ده‌بێ ئه‌ركی پشتگیری چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی سوریا له‌خۆبگرێ.

له‌ڕاگه‌یاندنه‌كه‌دا كه‌رۆژی 15ی شوباتی 2016 له‌گۆتنگنی ئه‌ڵمانیاوه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ هاتووه‌..له‌دوای هێرشه‌كانی تۆپخانه‌ی توركی بۆسه‌ر پێگه‌كانی كوردی سوریا كه‌له‌ڕۆژی هه‌ینیه‌وه‌ ده‌ستپێكردووه‌ كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكیكار له‌گه‌لانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراو(STP) هۆشداری ده‌داته‌ حكومه‌ته‌كانی ئه‌ندام له‌په‌یمانی ئه‌تڵه‌سی(ناتۆ)و داواده‌كات توركیای ئه‌ندام له‌ناتۆدا ئیلتزام به‌چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی كیشه‌ی سوریاوه‌ بكات..!

له‌په‌یامه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌بۆچوونی رێكخراوی مافی مرۆڤ دراوه‌ له‌گۆتنگنی ئه‌ڵمانیاو پێیان وایه‌ توركیا ده‌بێ گره‌نتی لاوازكردنی گروپه‌ توندڕه‌وه‌ ئیسلامیه‌كان و چاره‌سه‌ری سیاسی كیشه‌ی سوریا بدات چونكه‌ توركیا ئه‌ندامی په‌یمانی ئه‌تڵه‌سیه‌و وكاندیده‌ بۆ ئه‌ندامێتی یه‌كێتی ئه‌وروپا..!!

راگه‌یاندنه‌كه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكی له‌گه‌لانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراو ئاماژه‌ی به‌هه‌ندێك زانیاری ڕوانگه‌ی سوری بۆمافه‌كانی مرۆڤی سوری كردووه‌ كه‌باره‌گاكه‌ی له‌له‌نده‌نه‌و نوسیویانه‌ سوپای توركیا هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر هێزه‌ دیموكراسیه‌كانی سوریاو وبه‌تۆپی قورس و دورهاوێژ ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو بۆردومانی كردوون و له‌ئه‌نجامدا هه‌شت كه‌س بۆته‌ قوربانی كه‌له‌ناویاندا كچێكی گه‌نج ومنداڵێك هه‌یه‌و سێ كه‌سیشیان ئه‌ندامانی ئاسایشی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل(YPG)یه‌..به‌ناوه‌كانی محه‌مه‌د عه‌لی و فایزه‌ ئاسو كه‌خه‌ڵقی "كۆبانێ"ن وژنێكی گه‌نجیش به‌ناوی كامێران له‌ناو شه‌هیده‌كاندایه‌.

ئه‌مانه‌ نه‌یان ویستووه‌ ڕابكه‌ن بۆئه‌وروپا وه‌ك دكتۆر كه‌مال سه‌یدۆ به‌رپرسی به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی ئه‌و ڕێكخراوه‌ له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا ڕایگه‌یاند ئه‌مانه‌ ماونه‌ته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی له‌دژی چه‌كداره‌ ئیسلامیه‌ توندڕه‌وه‌كان و داعش بجه‌نگن.

له‌ڕاگه‌یاندنه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌ هه‌زاران كه‌س كه‌ناچاربوون له‌ده‌ست هێرشی تۆپخانه‌كانی توركیا ڕابكه‌ن له‌ناوه‌ندی هه‌رێمی"عفرین"ن..ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ ده‌ڵێ توركیا ده‌یه‌وێ هێرشه‌كانی توندتركات..!! به‌ڵام توركیا ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێ پشتگیری هێزه‌كانی به‌ره‌ی نوسره‌ بكات كه‌له‌تۆڕی تیرۆرستانی جیهانیدایه‌ یان قاعیده‌و توندڕه‌وه‌كانی ئیسلامی كه‌خوازیارن ده‌وڵه‌تێكی سونی دامه‌زرێنن و پشتگیریان بكات بێگومان ئه‌م كاره‌ له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكیكار له‌گه‌لانی هه‌ره‌شه‌لێكراوو كۆمه‌ڵگه‌ی نیوده‌وڵه‌تیه‌وه‌ جێی ڕه‌خنه‌یه‌، ئه‌نقه‌ره‌ ده‌یه‌وێ كه‌رتی 110 كیلۆمه‌تری باكوری سوریای دراوسێی داگیربكات و بیكاته‌ شوێنی كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئیسلامیه‌ جیهادیه‌كان له‌سه‌رتاسه‌ری سوریاداو به‌گه‌رخستنیان له‌دژی ڕژێمی سوری وبه‌شه‌ڕی موقه‌ده‌س ناویان ببات..كه‌له‌ڕاستیدا سیاسه‌ته‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ توركیا ده‌یه‌وێ رێگری بكات له‌دیفاكتۆی ناوچه‌كانی خۆبه‌رێوه‌به‌ری له‌باكوری سوریا تا ئه‌وه‌ مسۆگه‌ربكات دوای ڕوخاندنی رژیمی به‌شارئه‌سه‌د زۆرێك له‌كه‌مه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی وه‌ك كوردو ئاشوری و مه‌سیحیه‌ سوریه‌كان و ئێزدی وعه‌له‌وی و دروز وئیسماعییه‌و شیعه‌ له‌سوریاو سونی پێگه‌یه‌كیان نه‌بێ جگه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان وده‌سه‌ڵات و پاوانخوازی خۆیان..!!لای خۆشییه‌وه‌ ڕێكخراوی مافی مرۆڤ هۆشداریدا له‌كوشتنی كه‌سانی كه‌مینه‌ ئاینیه‌كان و ڕفاندنی هه‌ندێكیان له‌لایه‌ن ئیسلامی توندڕه‌و و فرۆشتنیان به‌گروپه‌ ئیسلامییه‌ توندڕه‌وه‌كان وخۆسه‌پاندنی زاڵمانه‌ی ئیسلامییه‌ ڕادیكاڵیه‌كان دواجار ده‌یانه‌وێ بتوانن بۆ پاكتاوكردنی مه‌سیحیه‌كان هه‌نگاوبنێن شایانی باسه‌ مه‌زه‌نده‌ی جۆراوجۆر ده‌كرێ له‌ئێستادا شه‌ش سه‌د بۆ نۆسه‌د هه‌زار مه‌سیحی له‌سوریادا ماون له‌كاتێكدا به‌ر له‌جه‌نگ له‌ 2011 دا یه‌ك ملیۆن و هه‌ش سه‌د هه‌زار مه‌سیحی له‌ سوریادا ژیاون.

PUKmedia شیهاب عوسمان- ئه‌ڵمانیا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket