riklam

چه‌ند بڕیارێكی گرنگ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی فه‌رمانبه‌ران

کوردستان 05:23 PM - 2016-02-16
لیژنه‌ی باڵای ئیداره‌دانی قه‌یرانی دارایی

لیژنه‌ی باڵای ئیداره‌دانی قه‌یرانی دارایی

لیژنه‌ی باڵای ئیداره‌دانی قه‌یرانی دارایی، چه‌ند بڕیارێكی گرنگی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی فه‌رمانبه‌ران ده‌ركرد.

سه‌رچاوه‌یه‌ك لیژنه‌ی باڵای ئیداره‌دانی قه‌یرانی دارایی له‌ ئه‌مڕۆ 16-2-2016، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی لیژنه‌ی باڵای ئیداره‌دانی قه‌یرانی دارایی-دا گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرنگ كراوه‌و له‌ كۆتایدا چه‌ند بڕیارێك دراوه‌، له‌وانه‌:

یه‌كه‌م: له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌ جددی ره‌تی سه‌رجه‌م لێدوانه‌كانی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق دراوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر دۆسێی فرۆشتنی نه‌وت و دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.

دووه‌م: بڕیاردراوه‌، له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی (كانونی دووه‌م)ی فه‌رمانبه‌ران، ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شوباتی فه‌رمانبه‌ران بكرێت، ئه‌ویش به‌ پشت به‌ستن به‌ بڕی داهات و پێداچوونه‌وه‌ به‌ سیستمی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌راندا بكرێت له‌ به‌رژه‌وه‌ندی مووچه‌ خۆراندا.

سێیه‌م:داوا له‌ وه‌زیری سامانه‌ سروشتیه‌كان كراوه‌ له‌مه‌ودوا له‌ مانگه‌كانی داهاتوودا ده‌بێت، بڕی نه‌وتی هه‌نارده‌كراوه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ به‌رمیل و نرخی هه‌ربه‌رمیلێك نه‌وت و بڕی پاره‌ی وه‌رگیراو و داهاته‌كه‌ی به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی بۆ هه‌موو لایه‌ك ئاشكرابكرێت.

 PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket