وه‌زاره‌تی سامانه‌سروشتییه‌كان وه‌ڵامی عزه‌ت سابیر ده‌داته‌وه
ئابوری 04:28 PM - 2016-02-16.
ته‌ها زه‌نگه‌نه بریكاری وه‌زاره‌تی سامانه‌سروشتییه‌كان، له‌روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه كۆپییه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌تووه، به‌چه‌ند خاڵێك وه‌ڵامی د. عزه‌ت سابیر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌داته‌وه .
ده‌قی روونكردنه‌وه...
به‌ڕێزتان له‌ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆتان له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فیسبووك به‌ناونیشانی گه‌نده‌ڵیه‌كی تری وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان كه تێیدا هاتووه به واژۆی بریكاری وه‌زاره‌ت ئه‌نجام دراوه بۆ روونكردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته وا له خواره‌وه روون كردنه‌وه‌یه‌كی پشت ئه‌ستوور به دۆكۆمێنته‌كان ئه‌خه‌ینه ڕوو:
1- هه‌موو ساڵێك له‌كاتی هاتنی وه‌رزی زستان بۆ دابین كردنی نه‌وتی سپی بۆ هاووڵاتیان وه‌زاره‌تمان له رێگای بانگێشتی ئاشكرا نه‌وتی سپی دابین ده‌كات .
2- له‌سه‌ره‌تای وه‌رزی زستانی ساڵی ڕابردوو به هه‌مان شێوه بانگێشتی ئاشكرا بۆ دابین كردنی نه‌وتی سپی ئه‌نجامدرا ، به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی دارایی نه‌بوونی سیوله‌ی نه‌قدی لێژنه‌ی باڵای وه‌زاره‌تمان بڕیاریدا له به‌رامبه‌ر هێنانی نه‌وتی سپی به‌نزین بدرێت به كۆمپانیا به‌ژداربوه‌كان .
ئه‌مه‌ش به‌ڕێگای ته‌نده‌رینگ كراوه له شێوه‌ی بانگێشتی راسته‌وخۆی ژماره (4\2015) كه تێیدا هاتووه به‌رامبه‌ر به‌پێدانی بڕی 1000000 یه‌ك ملیۆن لیتر به‌نزین چه‌نده نه‌وتی سپی دابین ده‌كه‌ن بۆ ئه‌م پڕۆسه‌یه زیاتر له 20 كۆمپانیا به‌ژداری تێداكردو به‌پێی به‌رزترین هێنانی نه‌وتی سپی كۆمپانیاكان قه‌بوڵ كران كه به‌رزترین بڕی هێنانی نه‌وتی سپی 750000 حه‌وت سه‌دو په‌نجا هه‌زار لیتر بووه .
3- بۆیه سوته‌مه‌نی جۆری به‌نزین به‌كار هات بۆ ئاڵووێر ، چونكه به‌رهه‌مێكی زۆر له‌جۆری به‌نزین هه‌بووه له‌و به‌رواره‌دا له‌پێداویستی هه‌رێم .
به‌م پێیه (5) كۆمپانیا ته‌نده‌ری بۆ ده‌رچوو به‌بڕی جیاواز كه بریتی بوون له كۆمپانیاكانی (تانج،ساوپ كوردستان، ئیدریس سورچی،میلله‌ت،نیمۆ) سه‌رجه‌م ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ش به‌ڕه‌زامه‌ندی جه‌نابی وه‌زیر و لیژنه‌ی باڵا ئه‌نجام دراوه ، كه لێژنه‌ی باڵا پێك هاتووه له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنان و كانزاكان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پشكنین و سانسۆری ناوخۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی تایبه‌تی وه‌زیر، بریكاری وه‌زاره‌ت و به‌سه‌رۆكایه‌تی جه‌نابی وه‌زیر .
بۆ ڕاست و دروستی كۆیی پڕۆسه‌كه‌ش لێژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی باڵا دروست بكرێت. ده‌رده‌كه‌وێت كه به چ شێوه‌یه‌ك ئه‌م كاره ئه‌نجام دراوه و بڕیاری تاكه كه‌سی تێدا نه‌بووه و له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بووه.
PUKmedia تایبه‌ت
هاوپێچ سه‌رجه‌م دۆكۆمێنته‌كان.....
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19