riklam

رزگاركردنه‌وه‌ی موسڵ نزیكه‌

عیراق 03:11 PM - 2016-02-16
.

.

كه‌مێك پێش ئێستا هێزێكی زۆری سوپای عیراق له‌شاری به‌غداوه‌ به‌ره‌و ده‌شته‌كانی قه‌زای مه‌خموور ره‌وانه‌كرا.


له‌و باره‌یه‌وه‌ شێخ سه‌عد محه‌مه‌د فه‌رمانده‌ی لیوای 5 ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌سنووره‌كه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: كه‌مێك پێش ئێستا هێزێكی زۆری سوپای عیراق به‌قه‌زای خورماتوودا به‌ره‌و ده‌شتاییه‌كانی قه‌زای مه‌خموور به‌رێكران.


وتیشی: هاتنی ئه‌و هێزه‌ زۆره‌ی عیراق به‌ئاگاداری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌بووه‌و بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا به‌شداری ئازادكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ له‌ده‌ست تیرۆرستان بكه‌ن.


شێخ سه‌عد محه‌مه‌د ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: هیچ چه‌كدارێكی حه‌شدی شه‌عبی به‌شداری شه‌ڕی ئازاد كردنه‌وه‌ی موسڵ ناكات و ئه‌مه‌ش سێهه‌م كاروانی هێزه‌كانی سوپای عیراق كه‌له‌ به‌قه‌زای خورماتوودا به‌ره‌و مه‌خموور تێده‌په‌ڕن.


PUKmedia ریڤان گه‌رمیانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket