riklam

ئه‌مستردام.. نامه‌یه‌ك بۆ پادشا پێشكه‌شده‌كرێت

ئاگاداری 02:22 PM - 2016-02-16
.

.

رۆژی شه‌ممه‌ به‌رواری 20-2-2016 فیلمێكی كوردی ده‌رباره‌ی چیرۆكی پێنج په‌نابه‌ر به‌ناوی "نامه‌یه‌ك بۆ پادشا" له‌سینه‌مای ریاڵتۆ له‌ئه‌مستردام پێشكه‌شده‌كرێت.

له‌ئاگادارینامه‌یه‌كدا كه‌ كۆپییه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه‌، یانه‌ی كوردی "میدیا" ئاگادارتان ده‌كات رۆژی شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 20ی شوباتی 2016، كات: 4ی عه‌سر 16:00 uur له‌ناسراوترین سینه‌ما له‌شاری ئه‌مستردام (ریاڵتۆ) بۆ یه‌كه‌مجار فیلمی سینه‌مایی (نامه‌یه‌ك بۆ پادشا) پێشكه‌شده‌كرێت، له‌نووسین و ده‌رهێنانی (هیشام زه‌مان)، كه‌ چیرۆكی جیاوازی پێنج په‌نابه‌ری كورد له‌نه‌رویج ده‌گێڕێته‌وه‌، فلمه‌كه‌ به‌زمانی كوردی نوسراوه‌و ژێرنووسی هۆڵه‌ندی و ئینگلیزی له‌سه‌ره‌.
هاتنتان جێگه‌ی رێزی بێ پایانه‌و ئه‌بێته‌ مایه‌ی پشتگیری و سه‌ركه‌وتنی فلیمسازانی كورد له‌تاراوگه‌، به‌هیوای دیدار له‌ڕۆژێكی پڕ له‌زانیاری به‌نرخ، بۆ ئاگاداری ئێوه‌ی ئازیز له‌هه‌مان رۆژدا، پاش نمایشكردنی فیلمه‌كه‌، له‌هۆڵێكی دیكه‌ی سینه‌ماكه‌دا، كۆڕێكی گرنگ له‌سه‌ر گرفتی هاتنی لێشاوی په‌نابه‌ران پێشكه‌شده‌كرێت، كه‌ زۆربه‌یان له‌ڕێگه‌ی توركیاوه‌ به‌ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاستدا‌ دێن و (ژماره‌یه‌كی زۆریان له‌ده‌ریای ئیجه‌دا ئه‌خنكێن)، به‌شداریتان له‌م گفتوگۆ هه‌ستیارانه‌داو پێشنیاری رێگه‌چاره‌ی گونجاو مه‌ترسی له‌سه‌ر په‌نابه‌ران كه‌مده‌كاته‌وه‌.

بۆ زانینی ئه‌درێس و زانیاری زیاترو حیجزكردنی تیكت تكایه‌ بڕواننه‌ ئه‌م لینكه‌:
http://www.rialtofilm.nl/podium/cin%C3%A9ma%20arabe%20presenteert:%20letter%20to%20the%20king/

Adres: Ceintuurbaan 338, 1072 GN Amsterdam

Telefoon: 0206623488

لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی یانه‌ی كوردی "میدیا" له‌هۆڵه‌ندا

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket