كه‌ركوك له‌بواری پزیشكیدا هه‌نگاوێكی نوێی نا
کوردستان 02:01 PM - 2016-02-16ده‌رمانی پێویست بۆ ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئاواره‌یه له كه‌ركوكدا دابین بكات
پارێزگاری كه‌ركوك سه‌نته‌ری كه‌ركوكی پسپۆڕی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه و نۆرینگه‌یه‌كی پسپۆڕی پزیشكی كرده‌وه.
به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16/2/2016 دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك له مه‌راسیمێكدا سه‌نته‌ری كه‌ركوكی پسپۆڕی گرێكانی شێرپه‌نجه‌و نۆرینگه‌یه‌كی پسپۆڕی پزیشكی كرده‌وه.
له‌مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا هه‌ر یه‌ك له ئاسۆ مامه‌ند لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی دووی رێكخستـ‌نه‌كانی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و به‌ڕێوبه‌ری فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك و چه‌ندین كارمه‌ندی ته‌ندروستی به‌شداربوون.
سه‌نته‌ره‌كه چه‌ندین هۆڵی تایبه‌ت به پیاوان و ژنان و بانكی خوێن و هۆڵی تایبه‌ت له‌خۆده‌گرێت وێڕای هۆڵی سۆنارو پشكنینی پزیشكی و چاره‌سه‌ری كیمیاوی و چه‌ندین تاقیگه كه به بڕی 300 ملیۆن دینار له‌لایه‌ن چه‌ند هاووڵاتییه‌كی خێرخوازی شاره‌كه‌وه و به‌هاوكاری فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك بنیاتنراوه.
پارێزگاری كه‌ركوك له لێدوانیكدا بۆ میدیاكان وتی: ئه‌م سه‌نته‌ره پێش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك ده‌ستی به‌كاره‌كانی كردوه و ئه‌مڕۆ به‌ره‌سمی كردمانه‌وه كه‌به هاوكاری چه‌ندین هاووڵاتی خێرخوازی شاره‌كه‌و پشتیوانی و هه‌ماهه‌نگی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك هاتۆته دی.
پارێزگاری كه‌ركوك وتیشی: پێشتر ئه‌م بینایه بنكه‌ی ته‌ندروستی بووه، به‌ڵام بۆ ماوه‌یه‌ك كرابوو به بنكه‌ی پۆلیس و ئێستاش سه‌ر له نوێ كراوه‌ته‌وه به سه‌نته‌رێكی پسپۆڕی گرێكانی شێرپه‌نجه.
وتیشی: ئیتر هاووڵاتییان له‌بری رۆیشتن بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی كه شوێنی گونجاوی تیادا نه‌بوو بۆ چاره‌سه‌ر كردنیان ده‌توانن روو له‌م سه‌نته‌ره بكه‌ن.
دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم وتیشی: ئه‌م سه‌نته‌ره پێویستی به‌ئامێری پێشكه‌وتووی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌تۆمی و سۆناری پێشكه‌وتوو و ئامێری مۆدێرنه و ئێمه له‌شاری كه‌ركوك فشارێكی زۆر ده‌بینین له‌سه‌ر بنكه ته‌ندروستییه‌كان به‌هۆی پێشوازی كردن له زیاتر له 600 هه‌زار ئاواره و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق هاوكاری پێویستی ئیداره‌ی كه‌ركوكی نه‌كردوه له‌و بواره‌دا.
پارێزگاری كه‌ركوك داوای له سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كرد، داوا بكات له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌رمانی پێویست بۆ ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئاواره‌یه له كه‌ركوكدا دابین بكات.
هه‌روه‌ها وتی: له گه‌ڕه‌كی (نه‌سڕ)دا نه‌خۆشخانه‌یه‌كمان هه‌یه كه 100 قه‌ره‌وێڵه‌ی له‌خۆ گرتوه‌و به‌هه‌وڵی ئیداره‌ی كه‌ركوك بنیاتنراوه، به‌ڵام تا ئێستا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق كه‌لوپه‌لی پێویست و ئامێری پزیشكی بۆ دابین نه‌كردوه، ئێمه لێره‌دا زۆر سوپاسی ئه‌و هاووڵاتییانه ده‌كه‌ین كه هاوكار بوون له‌بنیاتنانی ئه‌م سه‌نته‌ره و سوپاسی به‌ڕێوبه‌ری سه‌نته‌ره‌كه و به‌ڕێوبه‌ری گشتی و هه‌موو هاووڵاتییان ده‌كه‌ین كه‌له خه‌می شاره‌كه‌یاندان.
پارێزگاری كه‌ركوك وتیشی: حاڵی حازر پلانێكمان هه‌یه بۆ دیاری كردنی نرخی پشكنین له‌نۆرینگه پزیشكییه‌كان و هۆڵه‌كانی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی ئه‌و بارگرانییه‌ی له‌سه‌ر شانی هاوڵاتییانی كه‌م ده‌رامه‌ته و ئه‌و بنكه و نه‌خۆشخانانه‌ی بڕێكی دیاری كرا‌و پاره له به‌رامبه‌ر بڕینی پاس و داوده‌رمانه‌كان وه‌رده‌گرن چاره‌سه‌ری پێشمه‌رگه و پۆلیس و ئاسایش و هێزه ئه‌منییه‌كان تیایاندا به خۆڕایی ده‌بێت.
له لایه‌كی تره‌وه و هه‌ر ئه‌مڕۆ پارێزگاری كه‌ركوك سه‌نته‌رێكی ته‌ندروستی پسۆری له رێگای به‌غدا كرده‌وه كه به‌بڕی ملیارێك و 400 ملیۆن دینار له‌میانه‌ی پرۆژه‌كانی پارێزگای كه‌ركوكدا كه به‌یه‌كه‌م سه‌نته‌ری پزیشكی پسپۆری له‌عێڕاقدا ئه‌ژمار ده‌كرێت كه تیایدا سه‌رجه‌م پشكنینه‌كان بۆ هاووڵاتییان ئه‌نجام ده‌درێت له پشكنین و دیاری كردنی نه‌خۆشییه‌كان و ئامێری وێنه‌ی تیشك و سۆناری تیادایه و له‌میانه‌ی هه‌مان پرۆژه‌دا له‌ئایینده‌یه‌كی نزیكدا دوو سه‌نته‌ری هاوشێوه له گه‌ڕه‌كه‌كانی (روناكی) و (ره‌حیم ئاوا) ده‌كه‌ینه‌وه.
PUKmedia راگه‌یاندنی پارێزگای كه‌ركوك
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24