riklam

نۆ سه‌ربازی عیراق كوژران

کوردستان 01:41 PM - 2016-02-16
.

.

هیلیكۆپته‌رێكی  سه‌ربه‌وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق له‌ پارێزگای واست ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه‌ نۆ كه‌س گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن كه‌ یه‌كێكیان ئه‌فسه‌ره‌ . 

 

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند، له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا به‌ره‌و شاری به‌غدا هیلكۆپته‌رێكی سوپای عیراق له‌ پارێزگای واست كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌و زیانی گیانی  و ماددی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.

وتیشی: به‌پێی زانیاریه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان نۆ كه‌س گیانیانلده‌ستداوه‌ كه‌یه‌كێكیان ئه‌فسه‌ره‌ له‌سوپای عیراق و نازانرێت جگه‌له‌و نۆ كه‌سه‌ كه‌سی تر له‌ناو فڕۆكه‌كه‌دا هه‌بووه‌ یان نا .

 

رونیشكرده‌وه‌، ئه‌و هیلیكۆپته‌ره‌ هاتوچۆی له‌ نێوان به‌سڕه‌و به‌غدادا كردوه‌و  گومانی زۆر ده‌كرێت به‌هۆی هه‌ڵه‌ی ته‌كنیكیه‌وه‌ بێت ، و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ستی پێكردوه‌ .

جه‌ختیكرده‌وه‌، وه‌فدێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق گه‌یشتووه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ . 

 

PUKmedia  سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket