riklam

شه‌ڕ له‌ناوچه‌یه‌كی تری باكوری كوردستان هه‌ڵگیرسا

کوردستان 01:39 PM - 2016-02-16
.

.

دوای تێپه‌ڕبوونی كاروانی ئۆتۆمبێله‌ سه‌ربازیه‌كانی سوپای توركیا به‌ناحیه‌یه‌كی سه‌ربه‌پارێزگای شه‌ڕناغ كه‌ به‌ره‌و جه‌زیره‌ له‌باكوری كوردستان دڕۆیشتن له‌لایه‌ن گه‌ریلاوه‌ هێرشیان كراوه‌ته‌ سه‌ر . 

 

ئه‌حمه‌د سرین ئه‌كیش چالاكوانی سیاسی له‌باكوری كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند، به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه‌له‌ پارێزگای شه‌ڕناغه‌وه‌ ده‌ستكه‌وتوون، دوای تێپه‌ڕبوونی كاروانێكی سه‌ربازی سوپای توركیا به‌ ناحیه‌ی هزخی سه‌ربه‌پارێزگای شه‌ڕناغ له‌لایه‌ن گه‌ریلاوه‌ هێرشیان كراوه‌ته‌ سه‌ر . 

 

وتیشی: ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ بیستراوه‌و زیاتر له‌ چوار برینداریش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سه‌ربازی سوپای توركیا كراوه‌ له‌و ناوچه‌یه‌دا ، به‌ڵام هیچ زانیاریه‌كی ره‌سمی ئاشكرانه‌كراوه‌ .

 

رونیشكرده‌وه‌، ئه‌و كاروانه‌ سه‌ربازیه‌ی سوپای توركیا به‌چه‌كی قورسه‌وه‌ به‌ره‌و شاری جه‌زیره‌ رۆیشتبوون كه‌ دوو مانگه‌ بۆردومانده‌كرێت .

 

PUKmedia  سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket