riklam

وێنه‌.. برۆكلی و قه‌رنابیت بۆ رزگاربوون له‌زیانه‌كانی جگه‌ره‌

هەمەرەنگ 01:33 PM - 2016-02-16
.

.

توێژینه‌وه‌ پزیشكییه‌كان ئه‌وه‌ پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ مه‌ترسییه‌كانی جگه‌ره‌ له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی جگه‌ره‌ ناكێشن هیچی كه‌متر نیه‌ له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ جگه‌ره‌ ده‌كێشن، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ ساڵانه‌ 50000 كه‌س به‌هۆی به‌ركه‌وتنیان به‌ دووكه‌ڵه‌وه‌ گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.

هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه‌ پێگه‌ی (التفاح الاخضر) بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ یه‌كێك له‌و كارانه‌ی بووه‌ته‌ جێگه‌ی دڵه‌ڕاوكێی هه‌مووان پاشماوه‌ی دووكه‌ڵه‌ له‌سه‌ر قژو پۆشاكی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌شوێنێكدا بوون پێشتر جگه‌ره‌ی تێدا كێشراوه‌.

ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی راشیده‌گه‌یه‌نن: مه‌ترسییه‌كه‌ بۆ سه‌ر منداڵان زیاتره‌.

ئه‌گه‌ر كه‌سێكی جگه‌ره‌ كێش نیت و مه‌ترسی دووكه‌ڵی جگه‌ره‌ت له‌سه‌ره‌، ئه‌وه‌ به‌خواردنی برۆكلی و قه‌رنابیت، یان خواردنی سه‌وزه‌مه‌نیه‌كان ئه‌و مه‌ترسییه‌ له‌خۆت دووربخه‌ره‌وه‌، چونكه‌ پێكهاته‌ی ئه‌م خۆراكانه‌ هۆكارێكن بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی توشبوون به‌نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه‌.

توێژینه‌وه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی رێكوپێك ئه‌م خواردنانه‌ ده‌خۆن سیه‌كانیان به‌دوور ده‌بێت له‌نه‌خۆشی (شێرپه‌نجه‌ی سیه‌كان). بۆیه‌ ئه‌گه‌ر هه‌فته‌ی 3 بۆ 5 جار ئه‌مجۆره‌ خۆاردنانه‌ بخۆن ئه‌گه‌ری توشبوونیان به‌نه‌خۆشییه‌كانی سی كه‌مده‌بێته‌وه‌، به‌ڵام زیاده‌ڕه‌وی كردن له‌خواردنی ئه‌مجۆره‌ خۆراكانه‌ له‌وه‌یه‌ ببێته‌ هۆی له‌ناوچوونی پێكهاته‌ی به‌سوودی ئه‌م خۆراكانه‌ كه‌ رێگری ده‌كات له‌ژه‌هراوی بوون.

PUKmedia و/ گۆران قادر
س/ Mbc

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket