riklam

سعودیه‌ و توركیا ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی ئه‌نجامده‌ده‌ن

جیهان 01:05 PM - 2016-02-16
.

.

توركیا و سعودیه‌ بۆ ماوه‌ی 5 رۆژ ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی له‌پارێزگای قونیا ئه‌نجامده‌ده‌ن.

له‌دوێنێه‌وه‌ 15 فڕۆكه‌ی جه‌نگی سوپای سعودیه‌ له‌جۆری ئێڤ 15 له‌گه‌ڵ 14 فڕۆكه‌ی جه‌نگی توركیا له‌ جۆری ئێڤ 16 ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازییان له‌ پارێزگای قونیا بۆ ماوه‌ی پێنج ڕۆژ ده‌ستپێكردووه‌.

ئه‌م ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شی نێوان سعودیه‌ و توركیا پاش ئه‌وه‌ دێت كه‌ چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر رێككه‌وتنێكی سه‌ربازی له‌نێوان ریاز و ئه‌نقه‌ره‌ ئیمزا كرا و چه‌ندین فڕۆكه‌ی جه‌نگی سعودیه‌ له‌ بنكه‌ی سه‌ربازی ئینجه‌رلیك له‌توركیا جێگیر كران.

سعودیه‌ و توركیا رایگه‌یاندووه‌ ئامانج له‌و ئۆپراسیۆنه‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆرستی داعشه‌.

PUKmedia و/ جه‌واد حه‌یده‌ری 
سه‌رچاوه‌/ ئاژانسی ئیرنا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket