riklam

ڤایرۆسی زیكا روسیاشی گرته‌وه‌

جیهان 11:44 AM - 2016-02-16
.

.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی روسیا رایگه‌یاند: یه‌كه‌مین حاڵه‌تی ڤایرۆسی زیكا له‌و وڵاته‌ تۆماركراوه‌.

ژنێكی روسیا كه‌ به‌م نزیكانه‌ له‌ كۆماری دۆمینكن گه‌ڕاوه‌ته‌ تووشی ڤایرۆسی زیكا بووه‌ و به‌مشێوه‌یه‌ یه‌كه‌مین حاڵه‌تی تووشبووی ڤایرۆسی زیكا له‌روسیا تۆمار كرا.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ به‌ هۆی نه‌خۆشی تای زه‌رده‌-وه‌ له‌روسیا تا ئێستا 51 كه‌س گیانی خۆیان له‌ده‌ستداوه‌. نیشانه‌كانی نه‌خۆشی تای زه‌رد بریتیه‌ له‌سه‌رئێشه‌، ره‌شانه‌وه‌، كه‌مبوونه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی گورچیله‌ و به‌ربوونی خوێنی گه‌ده‌.

جێی باسه‌ ساڵانه‌ له‌جیهاندا 30 هه‌زار كه‌س به‌هۆی نه‌خۆشی تای زه‌رده‌وه‌ گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.

PUKmedia   و/ جه‌واد حه‌یده‌ری
سه‌رچاوه‌/ رادیۆ ئه‌مریكا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket