riklam

دوو ئه‌میرو 35 تیرۆرست كوژران وبریندابوون

عیراق 11:16 AM - 2016-02-16
.

.

فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان تیرۆرستانی داعشیان له‌چه‌ند گوند و ناوچه‌یه‌ك كرده‌ ئامانج.

رائید عه‌بدوڵڵا ساڵه‌یی فه‌رماندی هێزه‌كانی 70 ی پێشمه‌رگه‌ له‌شه‌نگال به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: شه‌وی رابردوو تیرۆرستانی داعش نزیك بونه‌وه‌ له‌ سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پشمه‌رگه‌ له‌سنوری هه‌ردوو گوندی قه‌سه‌به‌و ره‌عیه‌ كه‌ده‌كه‌ونه‌ رۆژئاوای ناحیه‌ی ریازیه‌ی سه‌ر به‌قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر.

وتیشی: له‌لایه‌ن فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه‌ كراونه‌ته‌ ئامانج وپیلانه‌كانیان تێكشكێنراوه‌و زیاتر له‌ 10 تیرۆرستیان لێكوژراوه‌و 7 تیرۆرستیش بریندارن.

 رائید عه‌بدوڵڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه‌له‌لایه‌كی تره‌وه‌ تیرۆرستانی داعش گه‌نجانی دانیشتوی قه‌زای ته‌له‌عفه‌رو ده‌وروبه‌ری راپێچ ده‌كه‌ن وچه‌كداریان ده‌كه‌ن به‌زۆر، به‌ڵام ئه‌و گه‌نجانه‌ راده‌كه‌ن وخۆیان حه‌شار ده‌ده‌ن.

وتیشی: هه‌ر له‌ناو قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان بینایه‌كی ته‌واو نه‌كراویان كرده‌ ئامانج كه‌تیرۆرستانی داعشی تێدابوو، له‌و بۆردومانه‌شدا هه‌شت تیرۆرست كوژراون كه‌دوانیان ئه‌میری داعش بوون به‌ناوه‌كانی ( ئه‌بو خانه‌ سور، ئه‌بو عه‌مار) و 12 تیرۆرستیش برینداربوون.

PUKmedia هاژه‌ باست

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket