riklam

هه‌ولێر.. دیداری سینه‌مای دژی تیرۆر ده‌ستی به‌چالاكییه‌كانی كرد

جینۆساید‌‌ 08:57 PM - 2016-02-01
.

.

به‌ ئاماده‌بوونی مه‌حمود حاجی ساڵح  وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و عه‌دنان موفتی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و و فه‌وزی ئه‌تروشی بریكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراقی و لێپرسراوانی مه‌ڵبه‌ندی سێی هه‌ولێر و لقی دوو پارتی دیموكرات و كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌ سینه‌ما كاران ئه‌مڕۆ 1/ شوبات /2016 هاوكات له‌گه‌ڵ یادی مه‌رگه‌ساتی تاوانی یه‌كی شوباتدا له‌ هه‌ولێر دیداری نێو ده‌وڵه‌تی سینه‌مای دژی تیرۆر ده‌ستی به‌چالاكیه‌كانی كرد.

ئاماده‌ كارانی فێستیڤاڵه‌كه‌ ئاماژه‌یان به‌ ئامانجی دیداره‌كه‌ كرد و رایانگه‌یاند كه‌ دیداره‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ په‌یامی دژی ره‌وتی تیرۆر له‌ جیهاندا به‌ رێی كاری سینه‌مایی بگه‌ێننه‌ دونیا و ئه‌ورۆژه‌یان بۆیه‌ ده‌ست نیشانكردوه‌، چونكه‌ له‌ هه‌ولێر له‌و رۆژه‌دا دوو كاری تیرۆرستی گیانی ژماره‌یه‌ك له‌ خه‌ڵكی كرده‌ قوربانی.

له‌ ده‌ستپێكی كردنه‌وه‌ دیداره‌كه‌دا مه‌حمود حاجی ساڵح وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له‌ وته‌یه‌كدا به‌ناوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان ده‌ست خۆشی له‌ ئاماده‌كارانی دیداره‌كه‌ كرد و رایگه‌یاند كه‌ هونه‌ر و سینه‌ماش هیچیان له‌ چه‌ك كه‌متر نییه‌ كه‌ له‌ دژی تیرۆر به‌كاربێت.

وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ویرای ئاماژه‌ كردنی به‌ مه‌رگه‌ساتی یه‌كی شوبات ئاماژه‌ی به‌ تاوانه‌كه‌ی خێڵی حه‌مه‌ كرد كه‌ له‌لایه‌ن تاقمی تیرۆرستان ئه‌نجام درا و ژماره‌یه‌ك له‌ كادیری و پێشمه‌رگه‌ی كرده‌ قوربانی و رایگه‌یاند كه‌ تیرۆر بێ گوێدانه‌ ره‌نگ و ئاین و ره‌گه‌ز دوژمنی مرۆڤایه‌تی و روناكیه‌.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌ شه‌ری دژی تیرۆر كرد و رایگه‌یاند كه‌ تاكو ئێستا زیاتر له‌ 1400 شه‌هید گیانی خۆیان كردۆته‌ قوربانی پاراستنی گه‌ل و خاكی كوردستان.
به‌ گرنگی زانی بۆ ده‌رباز بوون له‌وقه‌یرانه‌ داراییه‌ و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی تیرۆر هه‌موولایه‌ك بشتگیری حكومه‌تی هه‌رێم بكه‌ن و به‌ ته‌بایی و یه‌ركریزی گه‌له‌كه‌مان دژی هه‌وڵه‌كانی له‌بار بردنی ئه‌و ئه‌زمونه‌ بوه‌ستنه‌وه‌ به‌ یه‌ك وتار و خه‌باتی هاوبه‌ش دژی تیرۆر راوه‌ستن.

فه‌وزی ئه‌تروشی بریكاری وه‌زاره‌تی روشنبیری و وه‌رزش و لاوانی عیراقی له‌ وته‌یه‌كدا ویرای گه‌یاندنی سلاوی به‌رێز فریاد رواندزی به‌ ئاماده‌بوان، پشتیوانی خۆی بۆ دیداره‌كه‌ ده‌ربری و رایگه‌یاند وه‌كو وه‌زاره‌ت به‌ 4 فلم به‌شدارن كه‌ ئاستی هونه‌ریان به‌رزه‌ و به‌ هه‌موو توانایه‌ك  كار بۆ به‌ره‌و پێش بردنی سینه‌ما ده‌كه‌ن له‌ عیراقدا.

هه‌روه‌ك ئاستی سینه‌مای كوردیشی به‌رز نرخاند و هیوای خواست له‌و هه‌نگاوانه‌ی ناویه‌تی له‌ ئاستی به‌شداری كردن له‌ فیستفاله‌ جیهانیه‌كان به‌ره‌و پێش بروات.

هیوا سوعاد به‌رێوه‌به‌ری سینه‌ما له‌ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری  هه‌رێمی كوردستان دیداره‌كه‌ی به‌ گرنگ وه‌ێف كرد و چه‌كی هونه‌ری سینه‌مای به‌راورد كرد له‌گه‌ڵ چه‌كی شه‌ركردنی پێشمه‌رگه‌ له‌ دژی تیرۆردا و راگه‌یاند سینه‌ما زمانی گه‌لانه‌ و هه‌موو  كه‌س تێ ده‌گات بۆیه‌ زمانی سینه‌ما كه‌متر نیه‌ له‌ جه‌ك بۆ رسوا كردنی تیرۆر له‌ هه‌موو دونیادا.

دواتر یه‌كه‌م فلیمی دیداره‌كه‌ به‌ناوی قاجیك له‌ شمشال كه‌ هی ده‌رهێنه‌ر ستار حمد امین ده‌رهێنه‌ر له‌ سه‌ته‌لایتی گه‌لی كوردستان له‌ هه‌ولێر به‌رهه‌می هێناوه‌ نمایش كرا كه‌ باسی هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌كه‌ی رۆژی یه‌كی شوباتی مه‌لبه‌ندی 3ی یه‌كیتی و لقی دووی پارتی  تێدا ده‌كرد.

بریاره‌ له‌ ماوه‌ی 3 رۆژی دیداره‌كه‌دا 25 فلیمی جیهانی و عه‌ره‌بی نیشان بدرێت و له‌ كۆتایی دیداره‌كه‌شدا خه‌لات به‌سه‌ر براوه‌كان دابه‌ش بكرێت.

PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket