"رێگا به‌فرۆشتنی كۆشكه‌كانی سه‌دام نه‌درێت"
جینۆساید 12:49 PM - 2016-01-31"رێگا به‌فرۆشتنی كۆشكه‌كانی سه‌دام و به‌رپرسه‌كانی به‌عس نه‌درێت"
ژماره‌یه‌ك رێكخراو و ده‌زگاو گۆڤار به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاوده‌كه‌نه‌وه كه كۆپیه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه‌و تێیدا داواكراوه رێگا به‌فرۆشتنی كۆشكه‌كانی سه‌دام و به‌رپرسه‌كانی به‌عس نه‌درێت، به‌ڵكو پێویسته ئه‌و كۆشكانه وه‌ك ئاسه‌واره‌كانی رژێمی به‌عسی له‌گۆڕنراو، هه‌ریه‌كه‌یان له‌شوێنی خۆیدا بكرێنه مۆزه‌خانه‌و به‌ڵگه‌نامه‌و ئاسه‌واره‌كانی تاوانی به‌عسی تێدا بپارێزرێن، بۆئه‌وه‌ی هه‌ر وه‌فدو میوانێكی ره‌سمی و ناڕه‌سمی و گه‌شتیارێك كه دێنه عێراق، سه‌ردانی بكه‌ن و قه‌باره‌و رێژه‌ی تاوانه‌كانی به‌عس له‌بواری تاوانی دژی "مرۆیی، جینۆساید، جه‌نگ" و ته‌واوی تاوانه‌كانی تری به‌عس بناسن و بزانن، به‌وپێیه‌ی فرۆشتنی ئه‌م كۆشكانه چاره‌سه‌ری قه‌یرانی دارایی ناكه‌ن، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌كرێت بكرێنه سه‌رچاوه‌ی به‌ده‌ستهێنانی دارایی و داهات بۆ بودجه‌ی ده‌وڵه‌ت و خۆشگوزه‌رانی هاووڵاتیان.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه:
نابێت رێگا به‌فرۆشتنی كۆشكه‌كانی سه‌دام و به‌رپرسه‌كانی به‌عس بدرێت
به‌ڕێز:
- سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق
- سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
- سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق
حكومه‌تی عێراق پێشنیازی فرۆشتنی هه‌زاران شوێن له‌نێویشیان كۆشكه‌كانی سه‌دام حوسێن تاوتوێده‌كات، له‌پێناو به‌ده‌ستهینانی پاره بۆئه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه‌ی پێ پڕبكاته‌وه. به‌پێی میدیا عێراقییه‌كان كه له‌زاری په‌رله‌مانتارانی عێراقییه‌وه رۆژی 28-1-2016 بڵاویان كردووه‌ته‌وه "حكومه‌ت ده‌توانێت ملیاران دۆلاری له‌فرۆشتنی ئه‌و شوێنانه ده‌ستبكه‌وێت، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت حكومه‌تی عێراق كه‌وتووه‌ته نێو قه‌یرانێكی ئابووری راسته‌قینه‌وه".
ئه‌م هه‌واڵه ئه‌گه‌ر راستی تێدا بێت و بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، كارێكی زۆر خراپه‌و پێویسته رێگای لێبگیرێ و ده‌رفه‌تی فرۆشتنیان نه‌درێ. به‌ڵكو پێویسته ئه‌و كۆشكانه وه‌ك ئاسه‌واره‌كانی رژێمی به‌عسی له‌گۆڕنراو، هه‌ریه‌كه‌یان له‌شوێنی خۆیدا بكرێنه مۆزه‌خانه‌و به‌ڵگه‌نامه‌و ئاسه‌واره‌كانی تاوانی به‌عسی تێدا بپارێزرێن، بۆئه‌وه‌ی هه‌ر شاندو میوانێكی فه‌رمی و نافه‌رمی و گه‌شتیارێك، كه دێنه عێراق، سه‌ردانی بكه‌ن و قه‌باره‌و رێژه‌ی تاوانه‌كانی به‌عس له‌بواری تاوانی دژی "مرۆیی، جینۆساید، جه‌نگ" و ته‌واوی تاوانه‌كانی تری به‌عس بناسن و بزانن، و فرۆشتنی ئه‌م كۆشكانه چاره‌سه‌ری قه‌یرانی دارایی ناكه‌ن، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌كرێت بكرێنه سه‌رچاوه‌ی به‌ده‌ستهێنانی دارایی و داهات بۆ بودجه‌ی ده‌وڵه‌ت و خۆشگوزه‌رانی هاولاتیانیان.
بۆنموونه به‌ڵگه‌نامه‌كانی تاوانی جینۆسایدی بهرزانیهكان، گوندی سۆریا، ئه‌شكه‌وتی ده‌كان، دوجه‌یل، جینۆسایدی فه‌یلیه‌كان، جینۆسایدی قه‌ڵادزێ، جینۆسایدی سه‌ید سادق، كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، جینۆسایدی ئه‌نفال، تاوانی راگواستن، گرتن و له‌سێداره‌دان، زیندانی و ئه‌شكه‌نجه‌دان و ده‌یان نموونه‌ی تر، ئه‌كرێ له‌و كۆشكانه‌دا بپارێزرێن.
پێویسته بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سوود له‌ئه‌زموونی ئه‌و وڵاتانه وه‌ربگیرێ كه روبه‌ڕووی تاوان بوونه‌ته‌وه‌و ئاسه‌وارو كاریگه‌رییه‌كانی تاوانهكیان به‌باشترین شێوه پاراستوه، بۆنموونه تاوانی نازییه‌كان دژی جوله‌كه "هۆڵۆكۆست"و تاوانی عوسمانیه‌كان دژی ئه‌رمه‌نه‌كان و زۆری تر، كه تائێستاش به‌باشترین شێوه‌و له‌رێگای پێشاندانی ئاسه‌وارو كاریگه‌رییه‌كانی تاوانه‌كان و به‌ڵگه‌نامه‌كان، زیندوویی و كاریگه‌رییه‌كانی ده‌سه‌لمێنن و هاوكات كردوشیانه به‌هۆكارێك بۆ رێگاگرتن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی تاوانه‌كه.
پێویسته ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌بڕیارێك رێگا له‌مكاره‌ی حكومه‌تی عێراقی بگرێت و پوچه‌ڵی بكاته‌وه، هه‌روه‌ك ئه‌و پاساوه‌ش زۆر لاوازه كه فرۆشتنی ئه‌و كۆشك و ته‌لارانه ده‌بێته هۆكارێك بۆ به‌هێزكردنی دارایی عێراق و یارمه‌تیدانی له‌تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانی ئابووری.
ئێمه ئه‌م رێكخراو و ده‌زگاو گۆڤارانه‌ی ناومان له‌خواره‌وه هاتووه، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حكومه‌تی عێراقین و پێویسته به‌هه‌موو لایه‌كمان نه‌هێڵین بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
- گۆڤاری ئه‌نفالستان
- گۆڤاری جینۆساید
- ده‌زگای لێكۆڵینه‌وه بۆ جینۆساید‌و ئه‌نفال
- كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه
- ماڵپه‌ڕی جینۆساید كورد
- رێكخراوی هزری خانی بۆ لێكۆڵینه‌وه
- رێكخراوی ئێوه
- رێكخراوی سه‌ڵباتوو بۆ داكۆكی له كه‌س و كاری ئه‌نفالكراوان
- كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكی له كه‌س و كاری قوربانیانی ئه‌نفال
- رێكخراوی ئه‌نفاله‌كانی كوردستان
- رێكخراوی 14-4
- رێكخراوی دۆز بۆ پرسی ئه‌نفال و شه‌هیدان
- رێكخراوی باران بۆ پرسی ئه‌نفال
- رێكخراوی ژیانه‌وه بۆ پرسی ئه‌نفال
- رێكخراوی عه‌رعه‌ر بۆ داكۆكی له نه‌وه‌ی ئه‌نفال
- رێكخراوی ئه‌مه‌ك بۆ پرسی ئه‌نفال
- رێكخراوی سپی بۆ ناوچه كیمیابارانكراوه‌كان
- رێكخراوی چه‌رموو بۆ پرسی ئه‌نفال
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
12:39 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24 -
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:14 AM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شێخ محەمەد عەزیز رەسوڵ
پرسەنامە 09:16 PM - 2024-04-23 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23