riklam

چه‌ندین ئاسه‌واری كۆنی سه‌رده‌می حكومه‌تی ماد ده‌دۆزرێته‌وه‌

شوێنەوار‌‌ 11:00 AM - 2016-01-25
.

.

له‌یه‌كێك له‌شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان 46 پارچه‌ ئاسه‌واری كۆن ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا كه‌ مێژووكه‌ی بۆ سه‌رده‌می حكومه‌تی ماد ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

حه‌مید گه‌ڵاڵی پوور به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی شوێنه‌وارناسی شاری سه‌قز له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئیرنا، وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ رایگه‌یاند: پۆلیس توانیویه‌تی ده‌ستبه‌سه‌ر ئه‌و 46 پارچه‌ ئاسه‌واره‌ كۆنه‌دا بگرێت كه‌ مێژووكه‌ی بۆ هه‌زاره‌ی به‌رله‌ زایین و بۆ سه‌رده‌می حكومه‌تی ماد ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

گه‌ڵاڵی پوور راشیگه‌یاندووه‌: پۆلیس له‌مانگی به‌فرانباری ئه‌مساڵ ده‌ستیگرتووه‌ به‌سه‌ر 20 پارچه‌ ئاسه‌واری مێژوویی كه‌ مێژووكه‌ی بۆ سه‌رده‌می ساسانیان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و چه‌ند كه‌سێكیشیان به‌تۆمه‌تی بازرگانیكردن به‌ ئاسه‌واری كۆنه‌وه‌ ده‌ستگیر كردووه‌.

جێی باسه‌ شاری سه‌قز له‌ 190 كیلۆمه‌تر باكووری خۆرئاوای شاری سنه‌ هه‌ڵكه‌وتووه‌.

 
PUKmediaو/ جه‌واد حه‌یده‌ری
سه‌رچاوه‌/ ئاژانسی ئیرنا 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket