riklam

كوردێك دووەمی جیهانە لە پڕۆگرامسازی كۆمپیوتەردا

kurdistani 12:44 PM - 2013-04-08
سۆران سەلیمیان

سۆران سەلیمیان

خوێندکارێکی کوردی خەڵکی شاری جوانڕۆ، لەبواری بەرنامەنووسی (پڕۆگرامسازی) کۆمپیوتەردا، لەسەر ئاستی جیهان پلەی یەکەم بەدەستدەهێنێت.

بەپێی راپۆرتی بەشی راگەیاندنی ئیدارەی پەروەردە و راهێنانی شاری جوانڕۆ، سۆران سەلیمیان- ی تەمەن 18 ساڵان، كە خوێندکاری قۆناغی پێش زانكۆیە، لە رکابەری بەرنامەنووسی کۆمپیوتەردا کە لە شاری فرانکفۆرتی وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو، لەسەر ئاستی جیهاندا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.

پێشتریش لە رکابەرییەكانی رۆژئاوای ئێراندا، ئەو خوێندكارە توانیبووی پلەی یەکەم لە بواری بەکارهێنانی نەرماڵەی (software) کۆمپیوتەردا بەدەستبهێنێت.

هەروەها لە رکابەرییە جیهانییەکاندا کە لەلایەن رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بەڕێوەچوو، پلەی دووەمی جیهانی بەدەستهێنابوو.


سەرچاوە/ ئاژانسی کوردپا


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket