ژنێكی كورد له‌ته‌مه‌نی 65 ساڵیدا پێشه‌نگایه‌ك ده‌كاته‌وه
تاراوگە 09:33 AM - 2015-11-25هونه‌رمه‌ند خانم ئه‌مین ناسراو به(حاجی خانم)
له‌چوارجێوه‌ی كاروچالاكیه‌كانی ناوه‌ندی پێكه‌وه ژیانی كورد‌و ئه‌ڵمانیا له‌نۆربێرگ چه‌ند رۆژێك بۆپێشانگای شێوه‌كاری هونه‌رمه‌ند خانم ئه‌مین ناسراو به(حاجی خانم) ته‌رخان كرا.
له‌ورێوڕه‌سمه‌دا كه‌تابلۆو هارمۆنیای ره‌نگ و مۆزیك و هه‌ستی خۆشه‌ویستی و تیڕامان بۆ تابلۆكان ژماره‌یه‌ك كوردستانیانی كۆكردبۆوه، به‌چاوی رێز‌و سه‌رسوڕمانه‌وه سه‌رنج ئه‌درایه ئه‌وتابلۆیانه‌ی كه‌ده‌ست وپه‌نجه‌ی ژنێكی خۆڕاگر‌و تیكۆشه‌ر كه‌هه‌موو ژیانی ململانێ بووه له‌پێناوی سه‌لماندنی بونی خۆیدا نه‌خشاندبوونی.
حاجی خانم ئه‌م كه‌سایه‌تیه به‌هێزه ساڵی 1939 له‌دایك بووه به‌ڵام له 65 ساڵیدا كاتیك له‌تاراوگه‌و به‌دیاریكراوی له‌وڵاتی هۆڵه‌ندا ده‌مێنێته‌وه به‌پشتگیری كوڕه هونه‌رمه‌نده به‌تواناكه‌ی له‌بواری هونه‌ری كاریكاتێردا (رێناس عارف) سه‌ره‌ڕای ته‌مه‌ن و ره‌وشی ته‌ندروستی و كێشه‌كانی نه‌خۆشی حاجی خانم كۆتایی به‌ته‌نیایی خۆی ده‌هینێت وده‌بێته هاوڕێی فڵچه‌و ره‌نگ و له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توانا‌و بڕوابوون به‌خۆی ده‌سه‌لمینێت.
حاجی خانم پێشی وابوو ئه‌وه‌ی روو له‌م وڵاتانه ده‌كات ده‌بێ ئاگاداربێ له‌ئاواره‌یدا خۆی ون نه‌كات هه‌وڵبدات خۆی بدۆزێته‌وه، وه‌ك من كه‌خۆم له‌هونه‌ری شێووه‌كاریدا دۆزیه‌وه، حاجی خانم(نه‌حه‌رفی مه‌كته‌بێكی خوێندووه..!!نه‌ئوستاژێ په‌لی گرتووه، خۆی ئه‌م سه‌نعاته فێربوه.
حاجی خانم به‌و فڵچه‌و هه‌سته جوانه‌یه‌وه سه‌ره‌ڕای سه‌ختی باری ژیان و ره‌وشی ته‌ندروستی هه‌میشه ئاماده‌بونی هه‌یه‌و ئاشكراشیكرد كه‌هه‌ر تابلۆیه‌كی بفرۆشرێ پاره‌كه‌ی بۆخه‌ڵكی لێقه‌وماوی كوردستان ده‌بێت و پێشتریش هه‌روای كردووه دركاندیشی جارێك ملیونێك و دوازده‌هه‌زار دیناری ناردۆته‌وه جگه له‌وه‌ی وه‌ك خۆی ده‌ڵێ نزیكه‌ی 14 سه‌یاره‌م له جل و به‌رگ كۆكردۆته‌وه‌و ناردومه‌ته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كانم ئاگاداربوبن واته متمانه‌م كردبووه سه‌ر خۆم.
ئێواره‌ی رۆژی 20-11-2015 له‌رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی پێشانگاكه‌دا باستی عه‌زیمی به‌ناوی ناوه‌ندی پێكه‌وه ژیانی كورد‌و ئاڵمان له‌چه‌ند په‌یڤێكی پڕ له‌ده‌ربرینی رێز‌و پێ‌زانین بۆ توانا‌و به‌خشینی ئه‌م ژنه خۆڕاگره..پێی وابوو حاجی خانم كه‌سایه‌تیه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه..!ئه‌م به‌هره‌مه‌نده به‌تابلۆكانی سه‌رساممان ده‌كات و ده‌كرێ خوێندنه‌وه بۆژیان وكۆڵنه‌دانی ئه‌م ژنه به‌هێزه‌بكه‌ین كه‌به‌ڕه‌نگه‌كانی ده‌مانگێڕێنێته‌وه بۆسه‌رده‌می لاوی،ڕه‌نگه‌كانی كه‌ساده‌یی ئه‌وسه‌رده‌مانه تیكه‌ڵ به‌هزروبیری كه‌سایه‌تیه‌ك ده‌كات.!كه‌له‌به‌رده‌م رۆژگاریكی سه‌ختدا چه‌ندمنداڵی گه‌وره‌كردووه‌و به‌مامانی وكڵاوچنین ده‌ستی پێكردووه‌و شانی داوه‌ته‌به‌ر ڕۆژگاره‌كان و به‌به‌ڕوابوون به‌خۆیه‌وه وه‌ك ژنێك هه‌میشه سه‌لماندویه‌تی كه‌ئه‌ویش وه‌ك هه‌ر مرۆڤێكی تر له‌توانایدایه رۆڵ پێگه‌ی خۆی هه‌بێ..!
ئه‌وه‌تا دوای زیاتر له‌حه‌فتا ساڵ ده‌مانگه‌رینێته‌وه بۆڕه‌نگه‌كانی شار‌و له‌تابلۆكانیدا باگراوه‌ندی یاده‌وه‌ری وكاریگه‌ریه‌كانی جوانی ئه‌وسای تیا به‌رجه‌سته‌ده‌كات،هه‌وڵی داوه به‌زیندوێتی بیان هێڵێته‌وه..باستی عه‌زیمی له‌وتاره كورت و چڕوپڕه‌كه‌یدا به‌هه‌ردو زمانی كوردی و ئه‌ڵمانی ڕونیكرده‌وه حاجی خانم دواجار نه‌یهێشت ته‌نیابێ ده‌ستی دایه فڵچه‌و قه‌ڵه‌م بۆئه‌وه‌ی بڵێ ئێمه خۆشه‌ویستی ژیان،ئێمه ئاشتیمان ده‌وێ،ئێمه دژی شه‌رین..
حاجی خانم نمونه‌یه‌كی جوانی له‌كه‌سایه‌تی و تواناكانی ژنی كورد له‌ئه‌وروپا پێشكه‌ش كردووه
هونه‌رمه‌ند حاجی خانم چه‌ندین پێشانگای له‌وڵاتانی(هۆڵه‌نده، هه‌ولێر، زانكۆی ئه‌مریكی سلێمانی، دانیمارك، كه‌نه‌دا، به‌لجیكا، ئه‌ڵمانیا، دوجار له‌ئێران)و به‌شداری پیشانگای هاوبه‌شی 70 هونه‌رمه‌ندی كردووه(Noorder IJ Kkunst_Atelierroete)هه‌روه‌ها ڕۆژنامه عه‌ره‌بی وكوردی وئه‌وروپیه‌كانیش له‌سه‌رپێشانگاو به‌شداریكردنه‌كانی نوسیویانه..حاجی خانم به به‌رهه‌مه‌كانی سه‌رنجی زۆریك له خه‌ڵكانی ئه‌وروپی به‌تایبه‌تی هۆڵه‌ندی به‌لای خۆیدا ڕاكێشاوه‌و نمونه‌یه‌كی جوانی له توانا‌و به‌هرده‌و كه‌سایه‌تی ژنی كورد پێشكه‌ش كردووه.
پیشانگاكه‌ی حاجی خانم سه‌لیقه‌و ورده‌كاری و سه‌رسوڕمان به تواناكانی
پێشانگاكه كه‌چه‌ندین تابلۆی له‌خۆگرتبوو كه‌ره‌سه‌ی(زه‌یت وڕه‌نگی فسفۆری،ماجیكی ڕۆتلنگ و بۆیه‌ی جۆراوجۆر)ی تیا به‌كارهێنابوو..ڕه‌نگه‌كانی تۆخ و گه‌ڕانه‌وه بووه بۆ ره‌نگه‌كانی منداڵی..وه‌ك خۆی ده‌ڵێت كاتی خۆی كه‌مندال بووم حه‌زم له‌كڵاو چنین و فه‌رش و ڕازانه‌وه‌ی ڕه‌نگه‌كانی گوڵ بوو هه‌میشه بۆ هاوڕێكانم ده‌كردن ڕه‌نگه باق و بریقه‌كانی جلی ئه‌وسای كورده‌واری وخۆشه‌ویستی بۆ ئه‌وكاته‌و كاریگه‌ری ره‌نگه‌كانی ئه‌وسا تا ئێستا له‌هزروبیرمدا ماوه‌ته‌وه‌و هه‌ربۆیه له‌هه‌موو تابلۆكانمدا ره‌نگی داوه‌ته‌وه.
لێم پرسی بابه‌تێك باسێك چیرۆكێك یان هێمایه‌ك له‌تابلۆكانتا هه‌یه..؟
حاجی خانم له‌وه‌ڵامدا پێی وتم..بێگومان هه‌ر تابلۆیه‌ك گوزارشت له شتێك ده‌كات كه‌زۆربه‌یان گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆرۆژانه‌ی كورده‌واری هه‌ربۆیه به‌ڕه‌نگه‌كانی كورده‌واریش نه‌خشاندوومه..پیشانگاكه‌ی حاجی خانم جێی سه‌رسوڕمان بوو ژنیك به 65 ساڵی ده‌ستپێبكات و نه‌خوێنده‌وار بوبێ وشانی دابێته به‌ر زه‌حمه‌ت و ناڕه‌حه‌تیه‌كان..!ته‌نیایی و ئاواره‌بوون قه‌ده‌ری ژیانی بوبێ،دواجار ده‌یبینی به‌خشنده‌یی،خۆڕاگری،ده‌ست ڕه‌نگینی بۆته خه‌سڵه‌تی ئه‌م ژنه به‌هره‌مه‌نده خۆشه‌ویسته‌و هه‌رئه‌مه‌ش وایكرد كاتێك به‌رامبه‌ر تابلۆكانی ده‌وه‌ستایت ورده‌كاری وسه‌برو سه‌لیقه‌و یاریكردن به‌هێڵ وڕه‌نگ ویاده‌وه‌ریه‌كان توشی سه‌رسوڕمانی ده‌كردی..!
ژنێك به‌وته‌مه‌نه‌وه بتوانێ ئه‌وه‌نده ئارام و سه‌برو ته‌حه‌مولی هه‌بوبێ ڕۆژو مانگ و ساڵ وشه‌و رۆژی له‌پێناو به‌خشینی تابلۆكانی وسه‌لماندنی تواناكای خۆیدا سه‌رف بكا.شایانی باسه له‌پێشانگاكه‌دا كه‌به‌به‌شداری كورد‌و ئه‌ڵمان به‌رێووه‌چوو فلمێكی دیكۆمینتاری له‌سه‌ر ژیان و به‌رهه‌مه‌كانی حاجی خانم نمایشكراو بۆزمانی ئینگلیزیش وه‌رگێردرابوو..
حاجی خانم ساڵی 1939 له‌سلێمانی له‌دایك بوو له 1994 به‌دواوه له هۆڵه‌نده نیشته‌جی بوه‌و به 65 ساڵی ده‌ستی به‌وێنه‌كیشان كردووه‌و له 2006 دا یه‌كه‌مین پێشانگای كردۆته‌وه.
PUKmedia شیهاب عوسمان- ئه‌ڵمانیا
فۆتۆ.. تایه‌ر باراوی
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24