ئه‌رسه‌لان جه‌لال: ده‌بێت راهێنه‌ر له‌كاتی ده‌ستپێكردنی خولدا جورئه‌تی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌بێت
چاوپێکەوتن 02:46 PM - 2015-11-24.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی وه‌ك هه‌موو كایه‌كانی تری ژیان، كاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ر ره‌وشی وه‌رزش هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌م دۆخه به‌یه‌كجاری نه‌بووه‌ته‌هۆی چه‌قبه‌ستنی ته‌واوی چالاكییه‌كانی وه‌رزشی له‌كوردستاندا، بۆیه تۆپی پێی هه‌ندێك له یانه‌كانی كوردستان وه‌ك خۆئاماده‌كردنێك بۆ چالاكییه‌كانی وه‌رزی نوێ، له‌ئاماده‌كاری تیپه‌كانیاندان،PUKmedia دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌رسه‌لان جه‌لال، راهێنه‌ری تیپی تۆپی پێی پێشكه‌وتوانی یانه‌ی نه‌ورۆز، به‌مشێوه‌یه ئه‌نجامدا
*قه‌یرانی دارایی چ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر تیپه‌كه‌تان هه‌بووه؟
راسته ئێمه‌ش له‌م قه‌یرانه به‌ده‌رنین، بێگومان له‌روی ده‌رونییه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر یاریزانه‌كان ده‌بێت و ئاسوده‌و دڵخۆش نییه به‌وه‌ی له‌ئاستدا، چی بیه‌وێت پێشكه‌شی بكات، به‌ڵام ده‌توانم بڵێم تاڕاده‌یه‌ك توانیومانه به‌سه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌دا زاڵبین و خۆمان ئاماده‌بكه‌ین بۆ چالاكییه‌كان، به‌پشتیوانی خوا ئه‌و بارودۆخه‌ش كۆتایی دێت.
* بۆ وه‌رزی نوێی خولی یانه‌كانی كوردستان، تا چه‌نده ئاماده‌كاریتان كردووه؟
دوو مانگ زیاتره خۆمان ئاماده‌كردوه، له‌كاتێكدا پارساڵ له‌خولی كوردستاندا ته‌واوبوین، ئیداره‌ی یانه‌كه بڕیاریاندا بۆ ئه‌مساڵ پاره‌یه‌كی باش بۆ تیپه‌كه‌مان ته‌رخانبكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ركابه‌ری یانه گه‌وره‌كانی خولی كوردستان بكه‌ین، به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه، وایلێهات یانه‌كه‌مان ته‌نها بیر له‌مانه‌وه‌ی له‌ریزی یانه پله‌نایابه‌كاندا بكاته‌وه، هه‌رچه‌نده وه‌ك ستاف و یاریزانه‌كان هیمه‌تێكی باشمان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین نه‌ك هه‌ر مانه‌وه، به‌ڵكو نازناوه‌كه‌ش به‌ده‌ستبهێنین.
* بۆچوونی تۆ له‌باره‌ی هێنانی یاریزانی بیانی بۆ ریزی یانه‌كان چییه؟
ئه‌مساڵ هیچ یاریزانێكی ده‌ره‌كی له‌تیپه‌كه‌ماندا نییه، ئه‌و یانانه‌ی كه پشتئه‌به‌ستن به‌یاریزانی بیانی، بیگومان پێویستی تیپه‌كه‌یان وایانلێده‌كات، هه‌رچه‌نده وه‌رزی رابردوو یاریزانی ده‌ره‌كی یاری بۆ یانه‌كه‌مان كردووه، به‌ڵام ئه‌م وه‌رزه نه‌خێر، چونكه ئه‌گه‌ر یاریزانانی ناوخۆ بتوانن جێگه‌ی ره‌زامه‌ندیبن و ئاستی تیپه‌كه به‌رزبكه‌نه‌وه، ئه‌وا پێویستناكات پشت به یاریزانی بیانی ببه‌ستین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆرجار كێشه‌ی تێنه‌گه‌یشتنی زمانه‌وانیش له‌ناو یارییه‌كان بۆمان دروستده‌بێت.
*گرێبه‌ستی یاریزانه‌كان له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌دا چۆنه؟
ئه‌مساڵ، گریبَه‌ست و موچه‌ی مانگانه دیاریكراوه، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌زموونی چه‌ند یانه‌یه‌كمان بینی كه ته‌نها گرێبه‌ستیاندایه یاریزانه‌كانیان، بۆیه زۆرجار كێشه‌ی دروستكردووه، بۆیه یانه‌كه وایكردووه گرێبه‌سته‌كانیان زۆر نه‌بێت، به‌ڵام مانگانه‌ش مووچه‌یان هه‌بێت، تا یاریزان تۆشی هیچ كێشه‌یه‌كی ماددی نه‌بێته‌وه.
* به‌رزترین بڕی گرێبه‌ستی یاریزان له‌چه‌ندایه؟
له‌ریزی تیپه‌كه‌ماندا، بڕی 25ملیۆن دینار به‌رزترینیانه بۆ هاوكار له‌تیف، ده‌توانم بڵێم له‌حه‌قی خۆشی كه‌متری پێدراوه، ئه‌ویش به‌هۆی خۆشه‌ویستی بۆ تیپه‌كه‌یه كه تیایدا یاریده‌كات، بۆیه هه‌موو یاریزانه‌كان به‌گیانێكی خزمه‌ته‌وه له‌یانه‌كه ده‌ڕوانن.
*له‌كاتی ئه‌نجامنه‌دانی خولی كوردستاندا، تۆ له یانه‌كه‌دا ده‌مێنیته‌وه؟
هیوادارین خولی كوردستان ئه‌نجامبدرێت، ئه‌وه‌ش ده‌كه‌وێته سه‌ر بڕیاری ئیداری یانه‌كه‌و به‌رنامه‌یان چیده‌بێت، چونكه ئێمه وه‌ك ستافی تیپه‌كه گرێبه‌ستمان له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌دا هه‌یه، ئه‌گه‌ر خوله‌كه ئه‌نجامنه‌درێت بێگومان ئه‌وكات گۆڕانكاری به‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كاندا رووده‌دات، پێویستده‌كات جارێكی‌تر له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی یانه‌كه دانیشتن بكه‌ین.
* ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی یانه‌كه خراپبوو، ئایا ده‌ستله‌كارده‌كێشیته‌وه؟
ده‌بێت راهێنه‌ر له‌كاتی ده‌ستپێكردنی خولی كوردستان جورئه‌تی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌بێت، هه‌ركات پێویستیكرد ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه، هه‌رزوو ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه باشتره، چونكه زۆرجار راهێنه‌ر له‌و ئاسته‌ی ده‌یه‌وێت پێشكه‌شی بكات، دووچاری كێشه ده‌بێت، به‌ڵام من له‌گه‌ڵ یانه‌ی نه‌ورۆز قسه‌مكردووه، ته‌نها داواكاری ئه‌وان مانه‌وه له‌خولی نایاب بووه، بۆیه پشتم به‌چه‌ند یاریزانێكی لاو به‌ستووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بزانم تیپه‌كه‌م له‌وپه‌ڕی خراپی و من هۆكاری ئه‌وه‌م كه ئاستی تیپه‌كه‌م به‌ره‌و خراپی بڕوات، ترسی ئه‌وه‌ی له‌خولی نایابی كوردستان نه‌مێنینه‌وه، بێگومان زۆر سه‌ربه‌رزانه ده‌ستله‌كارده‌كێشمه‌وه.
* هیچ كێشه‌یه‌ك له هێڵی یاریكردندا له‌ناو تیپه‌كه‌دا به‌دیده‌كه‌یت؟
سوپاس بۆ خوا تائێستا هیچ گرفتێكمان نییه، پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌مان زۆر تۆكمه‌وباشه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی یاریزانه‌كانیش له‌ئاستی لاواندایه‌و متمانه‌ی ته‌واومان هه‌یه كه ئاست و ئه‌نجامێكی زۆرباش له‌یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزدا نیشانبده‌ن.
*پێش یانه‌ی نه‌ورۆز، به‌رنامه‌ی چوونه ریزی یانه‌ی تر هه‌بووه؟
دوو یانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی سلێمانی په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردووم، به‌ڵام وه‌ك ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی رامگه‌یاندووه تا له‌گه‌ڵ یانه‌ی نه‌ورۆز نه‌گه‌ینه هیچ ئه‌نجامێك ناتوانم وه‌ڵامبده‌مه‌وه، وتم ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ یانه‌ی نه‌ورۆز رێكنه‌كه‌وتین ئه‌وا ده‌رگای گفتوگۆ له‌گه‌ڵتاندا ده‌كه‌مه‌وه، ئه‌وه‌بو دواجار له‌گه‌ڵ یانه‌ی نه‌ورۆز گه‌یشتینه رێكه‌وتن.
*پلانی تیپه‌كه‌ت بۆ یاریكردنی ئه‌مساڵ چۆن ده‌بێت؟
پشت به‌خوا، ئه‌و كه‌موكوڕیانه‌ی له‌یارییه‌كانی وه‌رزی رابردوو هه‌مانبووه، هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌و به‌ربه‌ستانه ببڕین، جارێكی تر ئه‌و هه‌ڵانه دووبارنه‌كه‌ینه‌وه له‌خوله‌كانی ئه‌مساڵداو هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌كه‌ش ده‌ده‌ین.
PUKmedia ئا/ سدیق عه‌واڵی، ئاسۆ عارف
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ بنەماڵەی خاتوو رقیە
پرسەنامە 03:27 PM - 2024-04-20 -
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19