ئه‌مریكاو مێژوو، سعودیه‌و نه‌وت
بیروڕا 01:39 PM - 2015-11-24.
ئازاد ئیبراهیم
له‌مێژووی ئه‌مریكادا، له‌سه‌رده‌می یه‌كه‌م سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراو «جۆرج واشنتن»ه‌وه 1789 بۆ دوا وێستگه‌ی ئه‌و پرۆسه دیموكراسییه كه باراك ئۆبامایه 2015، گه‌ل‌و هاووڵاتیانی ئه‌مریكا بڕوا‌و پێویستی سیستمێكی دیموكرات‌و ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵاتیان له‌ناخدا چه‌سپیوه، ئێستایشی له‌گه‌ڵدا بێت له‌ڕوانگه‌ی ئه‌و سیستمه دیموكراسی‌و یاساییه‌وه هیچ سه‌ركرده‌یه‌ك یاخود پرسێك له‌و وڵاته‌دا نییه له‌سه‌رو یاساوه بێت.
خولی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تی
له‌باره‌ی پرۆسه‌ی دیموكراتیزه‌كردنی پرسه جیاوازه‌كانه‌وه، ئه‌مریكییه‌كان بۆچوونێكی باویان هه‌یه كه ده‌ڵێن: «له‌ماوه‌ی چوار ساڵی خولی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌ر سه‌رۆكێكدا، به‌سه‌رۆكی خۆمانی ده‌زانین‌و خۆشمان ده‌وێت به‌ڵام، له‌ماوه‌ی ئه‌و چوار ساڵه‌یشدا تاكو كۆتایی هه‌وڵده‌ده‌ین دوای ته‌واوبوونی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی بیگۆڕین، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی هیچ سه‌رۆكێك بیر له‌هیچ ده‌روازه‌یه‌كی نادیموكراتی نه‌كاته‌وه له‌ئه‌گه‌رێكدا ئه‌گه‌ر خولی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تیش بباته‌وه»، له‌ڕوانگه‌ی ئه‌م بۆچوونه‌یشه‌وه له‌ئه‌مریكادا له 4ی ته‌مموزی ساڵی 1776ه‌وه تاكو دوا هه‌ڵبژاردنی ئه‌مریكا ته‌نها سه‌رۆكێك كه زیاتر له‌دوو خول سه‌رۆكی ئه‌مریكا بووه «فراكلین ڕۆزفێڵت»ه له‌ساڵی (1933 بۆ ساڵی 1945)، مه‌رجی دانانی دووخولیش به‌پێی ماده‌ی 22 ده‌ستوری ئه‌مریكییه.
هه‌ڵپه‌ی زیاتردا بۆ ئازادی‌و دیموكراسی
ئه‌م وڵاته‌ی كه ناوی ئه‌مریكایه‌و خۆی به‌سه‌رداری به‌ره‌ی ئازادی‌و مافی مرۆڤ ده‌زانێت‌و له‌لوتكه‌ی كۆمه‌ڵگه كراوه‌كانی جیهاندا وه‌ستاوه‌و به‌رده‌وامیش له‌هه‌ڵپه‌ی زیاتردایه بۆ ئازادی‌و دیموكراسی چ له‌ئاستی ناوخۆیی‌و چ له‌ئاستی ده‌ره‌كیشدا، ئێستا تائاستێكی زۆر له‌وڵاتێكی وه‌ك سعودیه نزیكه كه به‌هه‌موو پێوه‌رێك له‌گه‌ڵ دیدگا‌و سیستم‌و دنیابینییه‌كانی ئه‌مریكادا یه‌كناگرێته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مریكاوه سعودیه ئێستا وڵاتێكی پاشایه‌تی پشتاوپشته‌و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته له‌نێوان كوڕ‌و باوكدا پشتاوپشت ده‌گوازرێته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه له‌پانتایی دیموكراسی‌و ئازادی‌دا ئه‌مریكاو سعودیه به‌هیچ كلۆجێك ناچنه‌وه یه‌كبه‌ره‌ی دیموكراسی‌و ئازادی.
به‌رهه‌مهێنانی تیرۆر‌و ئیسلامی جیهادی
پێشتر «تۆماس فریدمان» نووسه‌ری ئه‌مریكی له‌وتارێكیدا كه له‌ڕۆژنامه‌ی نیۆرك تایمزدا بڵاوكرابووه‌وه ئاماژه‌ی به‌مه‌ترسییه‌كانی عه‌ره‌بستانی سعودیه كردبوو بۆسه‌ر ئه‌مریكا له‌ڕێگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی تیرۆر‌و ئیسلامی جیهادییه‌وه، ئێستا كاتێك ده‌بینین لینكی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكاو سعودیه زیاتر له‌یه‌كتر نزیك ده‌بێته‌وه‌و بووه به‌جێگه‌ی خوێندنه‌وه‌و تێڕامانی وڵاتان‌و شیكه‌ره‌وانی سیاسی، ئه‌و پرسیاره دێته‌پێشێ كه: چ په‌ستان‌و ئامانجێك واده‌كات ئه‌م دوو ئاراسته جیاوازه لێكتر نزیكببنه‌وه‌و بچنه به‌ره‌یه‌كه‌وه؟، نه‌وت‌و دژایه‌تی به‌ره‌ی خاوه‌ن نه‌وت یاخود پرسی دیموكراسی‌و ده‌سه‌ڵات ده‌ستاوده‌ستكردن؟.
ئه‌وه‌ی كۆدی تێگه‌شتن له‌لێكترنزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌مریكاو سعودیه ده‌دات به‌ده‌سته‌وه، پرسی دیموكراسی‌و كۆمه‌ڵگه‌ی ئازاد نییه به‌ڵكو، پرسێكی دوو لایه‌نه، پرسێكه له‌لایه‌ك وابه‌سته‌ی ئێران‌و ئه‌و هیلاله شیعییه‌یه كه له‌ناوچه‌كه‌دا له‌حاڵه‌تی گژبوونه‌وه‌و ده‌ركه‌وتندان‌و توانیویانه پایه‌ی سیاسی‌یان له‌ناوچه‌كه‌دا قایمتر بكه‌ن‌و ببنه ژماره یه‌كی نێو هاوكێشه‌كان، له‌لایه‌كه‌یتریشه‌وه پرسی نه‌وت، یه‌كێكه له‌و بابه‌ته هه‌ستیارو دیارانه‌ی كه ئه‌مریكا له‌سعودیه نزیك ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر حیسابی ڕوسیا‌و چه‌ند وڵاتێكیتره كه له‌به‌ره‌ی سعودیه‌و ئه‌مریكاو سوننه نین، یان له‌سه‌ر هێڵه شیعییه‌كه‌ن.
نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌مریكاو سعودیه
له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و دوو تێڕوانینه‌ی سه‌ره‌وه بۆ لێكتر نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌مریكاو سعودیه په‌یوه‌ندییه‌كی به‌رژه‌وه‌ندداره‌و هیچ وێستگه‌یه‌كی دیموكراسی‌و ده‌ستوری نییه له‌نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دا به‌ڵام، ئه‌گه‌ر له‌ڕوانگه‌یه‌كی مێژووییه‌وه بڕوانینه جوڵه‌كانی ئه‌مریكا له‌ته‌واوی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ وڵاتان‌و كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌هاوپه‌یمانییه‌ته‌كان، هه‌میشه ئه‌مریكا له‌هاوپه‌یمانێتی وڵاتێك كشاوه‌ته‌وه كه سیستمی حكومڕانی دیكتاتۆری یان پاشایه‌تی ڕه‌ها بووه دیارترین نمونه‌یشیان له‌گه‌ڵ به‌شێكی ئه‌و سه‌ركردانه‌دابووه كه به‌هاری عه‌ره‌بی ڕایگواستن‌و ئه‌مریكا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی مانه‌وه‌ی نه‌دان، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌ماوه‌ی په‌نجا ساڵی ڕابردوودا ئه‌مریكا له‌هاوپه‌یمانێتی هیچ وڵاتێك نه‌كشاوه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و وڵاته خاوه‌ن سیستمێكی دیموكراس‌و مه‌ده‌نی بووبێت‌و شوێن ده‌ستی له‌گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌دا دیاربووبێت.
دۆستی كاتی یان هه‌میشه‌یی؟
له‌ڕوانگه‌ی ئه‌و سه‌ره‌داوه مێژووییه‌وه كه ئه‌مریكا له‌چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانێتی‌و دۆستایه‌تییه‌كانیدا له‌گه‌ڵ وڵاتاندا ده‌یدات به‌ده‌سته‌وه ئه‌وا، پێناچێت لێكتر نزیكبوونه‌وه‌ی سعودیه‌و ئه‌مریكا له‌سه‌ر بنه‌ماگه‌لێكی هاوبه‌شی مێژوویی‌و دیموكراسی‌و ده‌ستورییه‌كان بێت به‌ڵكو، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌م لێكتر نزیكبوونه‌وه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی به‌رژه‌وه‌ندداری كاتییه‌و نه‌وت خاڵی لێكتر نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌م دوو وڵاته‌یه، به‌ڵام ده‌بێت دواجار ئه‌مریكا یان مێژوو هه‌ڵبژێرێته‌وه‌و له‌سعودییه‌ی نادیموكراس دوور بكه‌وێته‌وه یاخود سعودییه‌ی خاوه‌ن نه‌وت وه‌ك دۆستێكی هه‌میشه‌یی له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌ڵبژێرێت كه ئه‌مه‌یش مێژووی ئه‌مریكا بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئازادی‌و دیموكراسی ده‌خاته به‌رده‌م گومان‌و خوێندنه‌وه‌یه‌كیتر، چونكه به‌هۆی ئه‌و (500 هه‌زار) به‌ڵگه‌یه‌ی ویكیلیكس له‌باره‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه‌وه بڵاویكردبوونه‌وه، ئه‌مریكا ئاگاداره له‌سیستم‌و ده‌ستووری ناوخۆیی ئه‌و وڵاته‌و سیاسه‌ته ده‌ره‌كییه‌كانی سعودیه له‌دابینكردنی سه‌رچاوه‌ی دارایی بۆ هێزه جیهادییه‌كانی ناوچه‌كه‌و جیهان كه هه‌ر هێزه‌ی بڕی «500» هه‌زار دۆلاریان له‌سعودیه وه‌رگرتووه، بۆیه ئه‌م زانیارییانه بۆ ئه‌مریكا جێبایه‌خه‌و ئه‌گه‌رێكی نزیكه ئه‌مریكا له‌م هاوپه‌یمانییه‌یش بكشێته‌وه‌و سعودیه به‌ته‌نها بمێنێته‌وه.
هەواڵی زیاتر
-
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
02:56 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
گۆڕانكارییەكانی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتی جێبەجێدەكرێن
01:06 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی رەسوڵ حەسەن مەحمود
پرسەنامە 05:09 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
کوردستان 02:56 PM - 2024-03-27 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
کوردستان 02:22 PM - 2024-03-27 -
گۆڕانكارییەكانی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتی جێبەجێدەكرێن
کوردستان 01:06 PM - 2024-03-27 -
سودانی له‌سه‌ر داوای یه‌كێتی لیژنه‌یه‌ك بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوان پێكده‌هێنێت
کوردستان 11:35 AM - 2024-03-27