riklam

سه‌رده‌می شكۆمه‌ندی.. خۆشه‌ویستی و ژیان و قوربانیدان

ریپۆرتاژ‌ 10:11 PM - 2015-11-22
.

.

له‌دوای په‌خشكردنی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌درامای كۆری و هیندی و چینی، ئێستا له‌كارێكی نوێدا به‌شی درامای كوردسات درامای "سه‌رده‌می شكۆمه‌ندی" په‌خش ده‌كات كه‌ درامایه‌كی پۆڵه‌ندییه‌.

تێكه‌ڵه‌یه‌كه‌ له‌ خۆشه‌ویستی و ژیان و قوربانیدان
له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی دراماكه‌وه‌، ژووان ئه‌حمه‌د وه‌رگێڕی دراماكه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: دراماكه‌ باسی مێژووی خه‌باتی نهێنی پۆڵه‌ندا ده‌كات دژی نازییه‌كان، هه‌روه‌ها تێكه‌ڵه‌یه‌كه‌ له‌ خۆشه‌ویستی و ژیان و قوربانیدان و ناپاكی كردن له‌و وڵاته‌و پێكهاتووه‌ له‌ ۹٠ ئه‌ڵقه‌.

بۆ ئێستا گونجاوه
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ده‌كرێت بڵێین ئه‌م درامایه‌ له‌گه‌ڵ بیركردنه‌وه‌ی كورد دا ده‌گونجێت؟ ئه‌و وه‌رگێڕه‌ وتی: ئه‌و درامایه‌ جۆرێكه‌ له‌خه‌باتی نهێنی ‌و خه‌بات بۆ رزگاری، هه‌ربۆیه‌ ره‌نگه‌ تا راده‌یه‌ك بۆ ئێستا گونجاو بێت.

به‌رده‌وام له‌بواری كۆمه‌ڵایه‌تیدا كارده‌كه‌ن
له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی به‌شی درامای كوردسات هه‌میشه‌ گرنگی به‌بواری كۆمه‌ڵایه‌تی داوه‌، ئایا ئه‌م درامایه‌ گونجاوه‌ بۆ دیدی كوردسات؟ ژووان ئه‌حمه‌د وتی: بێگومان كوردسات هه‌میشه‌ گرنگی به‌بواری كۆمه‌ڵایه‌تی داوه‌، به‌رده‌وامیش له‌بواری كۆمه‌ڵایه‌تی كاری نوێ ده‌بێت. ئه‌مه‌ش یه‌كێكه‌ له‌و كارانه‌.

به‌مه‌رج درامای توركی وه‌رده‌گێڕدرێته‌ سه‌ر زمانی كوردی
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی وه‌كو وه‌رگێڕێك هه‌وڵتان نه‌داوه‌ درامای توركی كه‌ پانتاییه‌كی زۆری له‌دنیای راگه‌یاندندا له‌ئێستادا داگیركردووه‌ وه‌ریبگێڕن؟ ئه‌و وه‌رگێڕه‌ وتی: راسته‌ درامای توركی ئێستا زۆر بڵاوه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ش له‌به‌رنامه‌دایه‌ به‌مه‌رجێك درامایه‌كی گونجاو بێت و ئاستێكی باشی هه‌بێت، نه‌ك ببێته‌ هۆی دیارده‌ی خراپ له‌كۆمه‌ڵگادا، هه‌ربۆیه‌ ئه‌گه‌ر درامایه‌كی له‌وشێوه‌یه‌ هه‌بێت ئه‌وا له‌داهاتوودا درامای درامای توركیش وه‌رده‌گێڕینه‌ سه‌ر زمانی كوردی.

PUKmedia كۆچه‌ر عومه‌ر

ژووان ئه‌حمه‌د وه‌رگێڕی درامای سه‌رده‌می شكۆمه‌ندی

48121922112015_jhjh (2).jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket