riklam

رووفاتی شه‌هیدانی كۆمه‌ڵكوژیه‌كه‌ی گوندی كۆچۆ ده‌دۆزرێنه‌وه‌

جینۆساید‌‌ 09:13 AM - 2015-11-15
زۆرینه‌یان ژن و منداڵن

زۆرینه‌یان ژن و منداڵن

له‌دوای ئازادكردنی قه‌زای شه‌نگال، هێزه‌كانی فه‌وجی 3ی لیوایی 111 ی پێشمه‌رگه‌ گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵی شه‌هیدانی كۆمه‌ڵكوژیه‌كه‌ی گوندی كۆچۆی سه‌ربه‌قه‌زای شه‌نگال ده‌دۆزنه‌وه‌.

 

مقه‌ده‌م مه‌حمود جاف فه‌رمانده‌ی حه‌ره‌كاتی فه‌وجی 3ی لیوای 12 ی پێشمه‌رگه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: دوێنێ شه‌ممه‌ ، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه‌ له‌درێژه‌ی به‌رده‌وامی خۆیان له‌ پاككردنه‌وه‌ی ده‌وروبه‌ری شه‌نگال سێ گوندیان له‌تیرۆرستانی داعش پاككرده‌وه‌ .

 

وتیشی: ئه‌و گوندانه‌ پێكهاتبوون له‌ عه‌یده‌ خودێده‌ ، گردی جامیح ، زگدغان ، كه‌ له‌ سه‌رووی گوندی گردی جامیح له‌ناو حه‌وزێكی ئاودا رووفاتی 85 شه‌هیدی كۆمه‌ڵكوژیه‌كه‌ی گوندی كۆچۆی سه‌ربه‌قه‌زای شه‌نگال دۆزراونه‌ته‌وه‌.

رونیشكرده‌وه‌: زۆرینه‌یان ژن و منداڵن و له‌سه‌ره‌تای داگیركردنی  شه‌نگالدا له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه‌ گوللــه‌بارانكراون و به‌دڕندانه‌ترین شێوه‌ شه‌هیدكراون . 

ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌یی پێشمه‌رگه‌ جه‌ختیكرده‌وه‌: هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و گه‌ریلا به‌رده‌وامن له‌ پاككردنه‌وه‌ی ته‌واوی گونده‌كانی سه‌ربه‌قه‌زای شه‌نگال . 

 

پێشتر خه‌یری شه‌نگالی كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان ، بۆ PUKmedia ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو:"ئه‌ندامان و كادیرانی  كۆمیته‌ی له‌گوندی كۆچۆ له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه‌ گوللــه‌بارانكراون و ژن و منداڵه‌كانیشیان به‌بارمته‌ به‌ره‌و ناوچه‌كانی شه‌نگال براون". 

 

PUKmedia   سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket