riklam

لافاو شوێنه‌مێژووییه‌كانی ئیلام ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌

شوێنەوار‌‌ 09:19 AM - 2015-11-02
.

.

بارانبارین و لافاو زیاتر له‌ 45 ملیار ریاڵ زیانی به‌ شوێنه‌مێژووییه‌كانی پارێزگای ئیلام گه‌یاندووه‌.

عه‌بدولمالك شه‌نبه‌زاده‌ به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنه‌وارناسی پارێزگای ئیلام له‌لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئیسنا-ی ئێران رایگه‌یاندووه‌: به‌هۆی بارانبارین و دروستبوونی لافاو شوێنه‌واره‌ مێژووییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌ زیاتر له‌ 45 ملیار ریاڵ زیانیان به‌ركه‌وتووه‌.

عه‌بدولمالك راشیگه‌یاندووه‌ شوێنه‌گه‌شتیارییه‌كانیش زیانێكی زۆری به‌ركه‌وتووه‌ و له‌ هه‌ندێك شوێن ئاو وكاره‌با زیانێكی زۆریان لێكه‌وتووه‌ و پێویستی به‌ نوێكردنه‌وه‌ هه‌یه‌ و هەشت شوێنی مێژوویی له‌و پارێزگایه‌ به‌هۆی لافاوه‌وه‌ زیانێكی زۆریان پێگه‌یشتووه‌ و ده‌بێت بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ دابین بكرێت.

 PUKmedia و/ جه‌واد حه‌یده‌ری
سه‌رچاوه‌/ ئاژانسی ئیسنا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket