riklam

گوندێكی 7 هه‌زار ساڵه‌ له‌ لۆڕستان دۆزرایه‌وه‌

شوێنەوار‌‌ 09:40 AM - 2015-10-28
.

.

له‌ ناوچه‌ی ده‌شتی سیلاخۆری له‌ پارێزگای لۆرستان له‌ ئێران گوندێك دۆزرایه‌وه‌ كه‌ مێژووكه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ 7 هه‌زار ساڵ له‌مه‌وپێش.

ئه‌حمه‌د په‌رویز سه‌رپه‌رشتی ده‌سته‌ی پشكێنه‌ری ده‌شتی سیلاخۆر رایگه‌یاند: پاش پشكنین و گه‌ڕان و هه‌ڵكۆلین له‌ ده‌شتی سیلاخۆری له‌ پارێزی لۆرستان چه‌ندین ئاسه‌واری ناسراو به‌ باخی نوێی خوڕه‌م ئاوا له‌ گوندێك دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ مێژووه‌كه‌ی بۆ 7 هه‌زار ساڵ له‌مه‌وپێش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

به‌ وته‌ی ئه‌حمه‌د په‌رویز ئه‌و ئاسه‌وارانه‌ی دۆزراونه‌ته‌وه‌ یارمه‌تیده‌رن بۆ مێژووناسان و پسپۆڕانی شوێنه‌وارناسی بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر گرنگی ئه‌و ناوچه‌یه‌ له‌ مێژوودا بكه‌ن.


PUKmedia و/ جه‌واد حه‌یده‌ری
سه‌رچاوه‌/ ماڵپه‌ڕی هه‌مشه‌هری
ئۆنلاین

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket