riklam

كۆشێكی تر بڵاوده‌كاته‌وه‌

ئەدەب وهونەر 08:22 PM - 2015-10-13
دیاری قه‌ره‌داغی

دیاری قه‌ره‌داغی

كۆشێكی تر ناوی نوێترین به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ند دیاری قه‌ره‌داغی-ـه‌.

له‌باره‌ی نوێترین كارییه‌وه‌ هونه‌رمه‌ند دیاری قه‌ره‌داغی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌م كلیپه‌ نوێیه‌م به‌ناوی (كۆشێكی تر)ـه‌، له‌هۆنراوه‌ی (ئالان په‌ری)، ئاوازی (خۆم)، موزیكی (ئه‌فشین شوكری)ـه‌و (عه‌لی شه‌ریفزاد) له‌ستۆدیۆی میترۆ نۆم كاره‌كانی ئه‌نجامداوه‌. كاری وێنه‌گرتن و ده‌رهێنانی له‌لایه‌ن (سیروان محه‌مه‌د) له‌وڵاتی ئه‌ڵمانیاو به‌شێكیشی له‌كوردستان بۆكراوه‌و له‌كه‌ناڵی كوردسات له‌ئایینده‌یه‌كی نزیكدا په‌خشده‌كرێت.

له‌باره‌ی تێكسته‌كه‌شیه‌وه‌ ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ وتی: تێكسته‌كه‌ باس له‌نه‌هامه‌تییه‌كانی شوێنێك ده‌كات كه‌ ژیان تیایدا تاریك و تاڵ و ناخۆش بووه‌و هه‌موو مرۆڤێكیش پێویستی به‌جێگایه‌كی ئارامتره‌ بۆی بچێت جا ئه‌و جێگایه‌ هه‌ر شوێنێك بێت. به‌وپێیه‌ی هه‌موومان پێویستمان به‌ كۆشێكی تره‌، به‌ باوه‌شێكی تره‌ كه‌ مرۆڤ به‌سه‌ربه‌رزی و كه‌رامه‌ته‌وه‌ تیایدا بژی، هه‌روه‌ها تێكسته‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كیشه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستادا ده‌گونجێت و ئومێد ده‌كه‌م جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی هه‌واداران بێت.

PUKmedia كۆچه‌ر عومه‌ر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket