riklam

به‌ڤیدیۆ .. لاهور شێخ جه‌نگی و وه‌زیری به‌رگری كۆده‌بنه‌وه‌

کوردستان 12:26 AM - 2015-10-09
باس له‌بارودۆخی ناوچه‌كه‌ كرا

باس له‌بارودۆخی ناوچه‌كه‌ كرا

وه‌زیری به‌رگری عیراق خالد عوبێدی  له‌بینای وه‌زاره‌ته‌كه‌ی پێشوازی له‌ لاهوڕ شێخ جه‌نگی به‌رپرسی ده‌زگای پاراستن و زانیاری هه‌رێمی كوردستان كۆبونه‌وه‌. 

 

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق، كۆبونه‌وه‌كه‌ بۆ قسه‌كردنی زیاتربووه‌ له‌سه‌ر شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆرستانی داعش و هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌به‌ره‌كانی جه‌نگ بۆ كۆتایهێنان به‌و گروپه‌ تیرۆرستیه‌ و فه‌راهه‌مكردنی ژیانێكی ئارام بۆ هاووڵاتیان . 

 

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا وه‌زیری به‌رگری عیراق رۆڵی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و دژه‌ تیرۆری له‌روبه‌ڕووی داعشدا به‌رزنرخاندوه‌ و ئاشكرایكردوه‌، له‌داهاتوودا هه‌ماهه‌نگیه‌كان زیاتر ده‌بن و له‌سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگریدا زیانی گه‌وره‌ به‌داعش ده‌گه‌یه‌نرێت . 

 

PUKmedia   ئا: سامان یاروه‌یس 

 

 

لینكی یارمه‌تیده‌ر( بۆبینینی گرته‌ ڤیدیۆیه‌كه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌)

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket