riklam

به‌ڤیدیۆ.. شه‌ڕی كۆڵان به‌كۆڵانی شه‌ڕڤانان له‌گه‌ڵ تیرۆرستانی به‌ره‌ی نوسڕه‌

کوردستان 10:13 PM - 2015-10-08
ژماره‌یه‌كی زۆر تیرۆرست كوژراون

ژماره‌یه‌كی زۆر تیرۆرست كوژراون

ماوه‌ی زیاتر له‌هه‌فته‌یه‌كه‌ له‌گه‌ڕه‌یه‌كی شێخ مه‌قسودی حه‌له‌ب شه‌ڕ له‌نێوان شه‌ڕڤانان و تیرۆرستانی به‌ره‌ی نوسڕه‌ به‌رده‌وامه‌ و چه‌ند جارێك تۆپخانه‌كانی به‌ره‌ی نوسڕه‌ گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان بۆردومانكردوه‌. 

 

شیمان حیمۆ چالاكوان له‌ پارێزگای حه‌له‌ب به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند : شه‌ڕڤانان به‌رده‌وامن له‌پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ و تاكو ئێستا زیاتر له‌ 40 تیرۆرستی داعش كوژراوه‌و چه‌ند جارێك شه‌ڕی كۆڵان به‌كۆڵان رویداوه‌ . 

رونیشكرده‌وه‌: تیرۆرستانی به‌ره‌ی نوسڕه‌ كوێرانه‌  هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی بۆردومان ده‌كه‌ن و تاكو ئێستا زیاتر له‌ پێنج هاووڵاتی مه‌ده‌نی شه‌هیدبوون . 

جه‌ختیكرده‌وه‌: شه‌ڕڤانان له‌پێشڕه‌ویدان و تێكشكانی به‌ره‌ی نوسڕه‌ له‌ناوچه‌كه‌ به‌ته‌واوی روویداوه‌ . 

 

PUKmedia   سامان یاروه‌یس 

 

 

لینكی یارمه‌تیده‌ر( بۆبینینی گرته‌ ڤیدیۆیه‌كه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌)

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket