riklam

په‌رله‌مانتارێكی كوردستان ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه‌

کوردستان 09:49 PM - 2015-10-08
.

.

حاجی كاروان په‌رله‌مانتاری یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ده‌ست له‌ كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له‌ راگه‌یاند.


له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كدا له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه‌ حاجی كاروان په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یه‌كگرتوو ده‌ستی له‌ کار كێشایه‌وه‌و هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌شی بۆ رێككنه‌كه‌وتنی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم گەڕاندوەوە.

ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه‌ی حاجی كاروان

جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌فی كورددستان په‌یمانم پێدان ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان نه‌گه‌ن به‌ رێككه‌وتن ده‌ست له‌ په‌رله‌مان ده‌كێشمه‌وه‌، ئه‌وه‌ بڕیارمدا ده‌ست له‌ كاركێشانه‌وه‌كه‌م رابگه‌یه‌نم، من نه‌چوومه‌ته‌ په‌رله‌مان ته‌نها قسه‌كه‌رو ره‌خنه‌گربم، من نه‌چومه‌ په‌رله‌مان خۆم ده‌وڵه‌مه‌ندبكه‌م، ویستم له‌ڕپی په‌رله‌مانه‌وه‌ دیفاع له‌ مه‌زڵومیه‌تی میله‌ته‌كه‌م بكه‌م، به‌ڵام دیاره‌ لایه‌نه‌كان به‌رژه‌وه‌ندی حزب و سه‌ركرده‌كان له‌پێش به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌وه‌ داده‌نێن،  من له‌ مه‌سولیه‌ت راناكه‌م به‌ڵكو له‌ناو په‌رله‌مان ئه‌دای ئه‌و مه‌سولیه‌ته‌ ناكرێت بۆیه‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆم پێشكه‌شی په‌رله‌مان ده‌كه‌م، دواتر سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌یخاته‌ به‌رنامه‌ی كاره‌وه‌ و تا به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت، به‌ڵام كۆڵناده‌م تادواهه‌ناسه‌ له‌ خزمه‌تكردن و دژایه‌تیكردنی گه‌نده‌ڵی، داوای لێبوردن له‌ هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌م.. خزمه‌تكارتان حاجی كاروان.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket