riklam

ئۆپراسیۆنی تۆڵه‌ی شه‌هیدان ده‌ستیپێكرد

کوردستان 05:39 PM - 2015-10-08
زیانی گه‌وره‌ به‌تیرۆرستان گه‌یه‌نراوه‌

زیانی گه‌وره‌ به‌تیرۆرستان گه‌یه‌نراوه‌

گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه‌ و یه‌په‌شه‌ له‌ئۆپراسیۆنێكی فراواندا له‌تۆڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ شه‌هیده‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوو، له‌به‌رزاییه‌كانی هه‌رێمی شه‌لۆو رۆژهه‌ڵاتی شه‌نگال ده‌ستپێكردوه‌و زیاتر له‌ گرد و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ستراتیژیان له‌داعش پاككردوه‌ته‌وه‌. 

 

هه‌ڤاڵ ده‌رسیم رۆژهه‌ڵاتی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی هه‌په‌گه‌ به‌ PUKmedia  ی راگه‌یاند: ئۆپراسیۆنه‌كه‌ له‌ سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه‌ ده‌ستپێكردوه‌و هه‌رێمی شه‌لۆو رۆژهه‌ڵاتی قه‌زای شه‌نگالی گرتووه‌ته‌وه‌و زیانی گه‌وره‌ به‌تیرۆرستانی داعش گه‌یه‌نراوه‌. 

 

وتیشی: له‌و ئۆپراسیۆنه‌دا تاكو ئێستا لاشه‌ی 10 تیرۆرستی داعش به‌جێماون و ده‌ستبه‌سه‌ر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی زۆردا گیراوه‌و 10 گردی سه‌ره‌كی له‌تیرۆرستانی داعش پاككراونه‌ته‌وه‌و ئۆپراسیۆنه‌كه‌ تاكو ئێستا به‌رده‌وامه‌ .

 

رونیشكرده‌وه‌: تیرۆرستان له‌كشانه‌وه‌دان و ئۆپراسیۆنه‌كه‌ به‌بێ پشتیوانی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چن . 

 

PUKmedia  سامان یاروه‌یس 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket