riklam

سەرۆك كۆمارو سەرۆكی یۆنامی پرۆژەی ئاشتبونەوەی گشتی تاوتوێ دەكەن

عیراق 05:27 PM - 2015-10-08
جەنگی دژ بەتیرۆریش گفتوگۆی لەبارەوە كرا

جەنگی دژ بەتیرۆریش گفتوگۆی لەبارەوە كرا

ئەمڕۆ 2015/10/8 سەرۆك كۆمار فوئاد مەعسوم لەكۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیكرد لە یان كۆبیچ نوێنەری تایبەتیی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەككگرتوەكان لە عیراق و گۆڕانكارییەكانی پەیوەست بەپرۆژەی ئاشتبونەوەی گشتیی و ئامادەكارییەكان بۆ كۆنفرانسی پێشنیازكراوی ئاوەدانكردنەوەی عیراق كە بەم نزیكانە ببەسترێت، سەرباری پرۆژەكانی نوێنەرایەتیی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ یارمەتیدانی عیراق (یۆنامی) بۆ قۆناغی داهاتو ی لەگەڵدا تاوتوێكرد.

سەرەتای دیدارەكەش كۆبیچ روناكی خستەسەر سەردانەكەی ئەم دواییەی بۆ نیویۆرك و ئامادەبونی لەگفتوگۆكانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی تایبەت بەعیراق ، لەو بارەیەشەوە خۆشحاڵیی خۆی نیشاندا بەوەی كۆمەڵی نێودەوڵەتیی ئامادەیە كۆمەكی عیراق بكات لە جەنگەكەی دژی تاقمی داعش، بایەخیش دەدات بەدۆسیەی ئاوارەبوەكان و پێشكەشكردنی یارمەتییە مرۆییەكان.

سەرۆك كۆماریش گرنگیی بەدەنگەوە چون و جێبەجێكردنی داخوازیی هاووڵاتییانی دوپاتكردەوە بۆ ریفۆرمەكان كە ئامانجەكی بڵند كردن و هەورازخستنی پرەنسیبی هاووڵاتی بون و بەشداریكردنی كاراو كاریگەرە لەدوبارە بنیاتنانەوەی دامەزراوەكانی دەوڵەت لەسەر بنەمایەكی پیشەیی و ستراتیژیی كە زامنكردنی ئایندەی نەوە تازە پێگەیشتوەكان رەچاو بكات، دەستخۆشیی لەپشتیوانی نێودەوڵەتیش كرد بۆ عیراق لەئاست هەنگاوەكانی بەرەو چاكسازیی لەدامەزراوەكانیدا.

بەڕێزیان بڕواو متمانەی خۆی دەربڕی بەسەركەوتنی هەر سێ سەرۆكایەتییەكە لەپێكهێنانی كۆمیتەی ئامادەكاریی پرۆژەی ئاشتبونەوی گشتیی بەم زوانە، لەوبارەیەوە دوپاتیكردەوە پێویستە ئەو كۆمیتەیە كەسایەتیی نیشتمانیی عیراقی لەخۆ بگرێت كە بیركردنەوەو ئاڕاستەیان بابەتییانە و بێلایەن بێت و شارەزاو لێهاتوش بن، دەبێت نەتەوە یەكگرتوەكانیش بەشدارییەكی زیندو و كارای تیادا بكات.

سەبارەت بەكۆنفرانسی پێشنیازكراوی ئاوەدانكردنەوەی عیراقیش سەرۆك مەعسوم رایگەیاند، دەستكراوە بەپەیوەندیكردن و ئامادەكاریی بۆ بەستنی ئەم كۆنفراسە، لەو بارەیەوە داوایكرد دەوڵەتانی دنیا بەشدار بن بۆ سەرخستنی .

لای خۆیەوە یان كۆبیچ خۆشحاڵی نیشاندا لە ئاست ئەو بەرەوپێشچونانەی كە عیراق بەخۆیەوە دەبینێت لە بەئاكام گەیاندنی ئاشتبونەوی گشتیی و كۆنفرانسی سەرلەنوێ ئاوەدانكردنەوەی عیراق ،ئامادەیی رێكخراوی نێودەوڵەتیی خستە رو بۆ پێشكەشكردنی پشتیوانیی پێویست، هەوڵە چڕوپڕەكانی سەرۆك مەعسومیشی بەرزنرخاند بۆ جێبەجێ بون و بەئاكام گەیشتنی ئەم ئامانجانە.

PUKmedia 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket