riklam

عه‌دنان حسێن: هه‌مووكات پێویستمان به‌دانایی سه‌رۆك مام جه‌لال-ـه‌

کوردستان 04:22 PM - 2015-10-08
.

.

ئه‌مڕۆ 8-10-2015 سه‌رۆك مام جه‌لال له‌سلێمانی، پێشوازیكرد له‌ رۆژنامه‌نووسی عیراقی ناسراو به‌ عه‌دنان حسێن.

له‌و دیداره‌دا، رۆژنامه‌نووس عه‌دنان حسێن زۆر شادمان بوو كه‌ جارێكیتر به‌دیداری سه‌رۆك مام جه‌لال شادبووه‌ به‌تایبه‌تی كه‌ ته‌ندروستی له‌به‌ره‌وپێشچوونێكی زۆر باشدایه‌.

ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ وتی: ئه‌زموون و تاقیكردنه‌وه‌كان دووپاتیده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ به‌ڕاستی سه‌رۆك مام جه‌لال زامنی ئاسایش و ئارامی نه‌ك هه‌ر كوردستان و عیراقه‌، به‌ڵكو هی ناوچه‌كه‌شه‌، كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌موو پێكهاته‌كانیشه‌، بۆیه‌ ئێستاو هه‌موو كاتێك پێویستمان به‌دانایی و حیكمه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لاله‌، كه‌ بێ وێنه‌یه‌ هه‌موو هیوایه‌كیش هه‌ڵچنراوه‌ له‌سه‌رئه‌وه‌ی جارێكیتر ئه‌و رۆڵه‌ی جارانی خۆی ببینێته‌وه‌ كه‌ ئومێد زۆره‌ بۆ به‌دیهاتنی ئه‌و رۆژه‌.

سه‌رۆك مام جه‌لال-یش له‌گه‌ڵ خۆشحاڵی نیشاندان بۆ سه‌ردانی رۆژنامه‌نووس عه‌دنان حسێن، سوپاسگوزاریشی نیشاندا بۆ هه‌ست و لوتفی راستگۆیانه‌ی برایانه‌ی.

PUKmedia تایبه‌ت

4521138102015_t2.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket