مه‌لا به‌ختیار: كۆكۆیی-ـه‌كان جێگه‌ی ئومێدی یه‌كێتیین
ی.ن.ک 03:51 PM - 2015-10-08.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 8/10/2015 له‌دیدارێكی مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌كه‌سایه‌تی خزمانی كۆكۆیی، كه به‌ئاماده‌بوونی جه‌میل هه‌ورامی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه‌چوو، تیایدا پاشئه‌وه‌ی ئاماژه‌ی به‌مێژووی پڕ شانازی و قوربانی كۆكۆییه‌كان كرد له‌خه‌باتی ئازادیخوازی گه‌له‌مان و به‌تایبه‌تی ئه‌و قوربانییانه‌ی له‌شۆڕشی نوێ‌دا پێشكه‌شی خه‌باتی گه‌له‌مانیان كردووه، خزمانی كۆكی راپۆرتێكیان له‌ڕێگه‌ی لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی پێشكه‌شی مه‌كته‌بی سیاسی كرد، كه مێژووی قوربانییه‌كانی كۆكۆییه‌كانی له‌شۆڕش و خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ی گه‌له‌مان و شۆڕشی نوێ‌دا، هه‌ڵوێست و ئاماده‌ییه‌كانی خزمانی كۆكۆیی له‌سه‌نگه‌ری به‌رگری له‌هه‌رێم كوردستان رونكرابووه‌وه.
له‌به‌رامبه‌ریشدا، مه‌لا به‌ختیار مێژووی قوربانیدان و شه‌هیده‌كان، هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كۆكۆییه‌كانی له‌مه‌سه‌له‌ی عه‌شیره‌ته‌كه‌یان به‌گرنگزانی و رایگه‌یاند: "كۆكۆییه‌كان، یه‌كێكن له‌و عه‌شیره‌تانه‌ی قوربانییه‌كانتان ناوبانگی زیاتر بۆ ده‌سته‌به‌ركردوون له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی عه‌شیره‌تی و سیاسه‌ت و له‌ناو شۆڕشیشدا". وتیشی: "ئه‌وه قاره‌مانه‌كانتانه ناوبانگی به‌كۆكۆكییه‌كان به‌خشیوه‌و له‌ویژدانی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال و هه‌ڤاڵانی تری مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیدا جێگه‌یه‌كی شایسته‌تان هه‌یه".
له‌به‌شێكی تری قسه‌كانیداو له‌به‌رامبه‌ر سه‌رنج و پێشنیاره‌كانیان، ته‌ئكیدیكرده‌وه "ئێوه‌ی كۆكۆیی نیگه‌ران بن یان نا، هه‌ر سه‌رنجێكتان هه‌بێت، ئێوه هه‌ر یه‌كێتین. یه‌كێتیی بیت یان نا، ئێوه هه‌ر یه‌كێتین" و ئه‌مه‌شی به‌ئۆباڵێك زانی كه به‌خوێن نه‌خشێندراوه، نه‌ك به‌خۆشی و چه‌پڵه‌رێزانی سه‌رجاده‌ی پان، ئه‌م ئیمتیازه‌یان بۆ خۆتان ده‌ستبه‌ر كردبێت و له‌وڕوه‌وه‌شه‌وه ئاماژه‌ی به‌شه‌هیده دیار‌و فه‌رمانده سه‌ربه‌رزه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌شتی شاره‌زوور كرد، كه ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌ڵه شه‌هیدانه له‌خزمانی كۆكۆین و رۆڵی قاره‌مانه‌كانی كۆكۆیشی له‌خه‌بات و شۆڕش له‌شاخ به‌پێزانینه‌وه خسته‌ڕوو، تیایدا رایگه‌یاند: "هیچكات له‌ئاقاری ئێوه‌ی كۆكۆیی، نیگه‌رانیمان نه‌بووه. به‌ڵكو هه‌میشه ماڵ و حاڵتان، خه‌باتی نهێنی و پێشمه‌رگایه‌تیان، سه‌باره‌ت به‌یه‌كێتیی جێگه‌ی ئومێد بووه. ئه‌وه‌شی له‌مێژووی شۆڕشدا، له‌و ناوچه جوگرافیایه‌ی خۆتاندا كردووتانه، زیاد له‌وزه‌ی خۆتان خه‌باتتان كردووه‌و ماندووبوون".
مه‌لا به‌ختیار له‌به‌شێكی تری گفتوگۆكانیدا له‌گه‌ڵ خزمانی كۆكۆیی زیاتر له (65) شه‌هیدی كۆكۆیی له‌ڕێگه‌ی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا به به‌ڵگه‌ی پاكێتیی زانی و رونیشیكرده‌وه كه رێژه‌ی شه‌هید له‌هه‌ر ناوچه‌و جێگه‌یه‌ك زۆربێت، مانای جۆشی شۆڕشگێڕانه‌و دڵسۆزیی و ئه‌مه‌كی حزبایه‌تییه له‌و ناوچه‌یه‌داو وتیشی: "له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی بۆ شۆڕشی نوێتان كردووه، جگه له‌شانازییكردن، مرۆڤ ناتوانێت هیچی تری له‌سه‌ر بڵی".
له‌كۆتایی دیداره‌كه‌شیدا لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه مه‌كته‌بی سیاسی بۆ هه‌ر سه‌رنج و نیگه‌رانییه‌ك ئه‌گه‌ر هه‌بێ، به‌كرده‌وه‌و به‌پێی پێویستی بارودۆخ و هه‌لومه‌رجه‌كه، بڕیاری خۆی ده‌دات و وتیشی: ده‌زانین له‌مێژووی ئێوه‌دا جاروبار كه‌مته‌رخه‌می كراوه به‌رامبه‌رتان، به‌ڵام له‌م كۆبوونه‌وه‌یه به‌دواوه ئیتر لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێی وه‌كو هه‌میشه له‌نێواندا ده‌كرێته‌وه‌و پێكه‌وه له‌خه‌باتدا به‌رده‌وام ده‌بین.
PUKmedia راگه‌یاندنی لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
10:06 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18 -
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
کوردستان 10:01 AM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
کوردستان 10:06 PM - 2024-04-17 -
سبەینێ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە
کوردستان 09:42 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
کوردستان 08:53 PM - 2024-04-17