دووباره بیركردنه‌وه له‌ئیسلام‌و سێكیولاریزم بۆ ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان
بیروڕا 03:16 PM - 2015-10-08ئاراز ره‌مه‌زان ئه‌حمه‌د
سه‌رهه‌ڵدانی ده‌نگی «نا» بۆ ده‌ستوورێكی ئیسلامی به‌مانای راماڵینی روحانیه‌تی تاكی كورد نایات بۆ ئایین به‌گشتی، نه‌ك ته‌نیا بۆ ئیسلام، چونكه ئه‌گه‌ر قه‌راربێت كوردستان بكرێت به‌ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامی‌و ده‌ستوورێكی ئیسلامی بۆ بنووسرێت و حوكمی بكات، ئه‌ی ماف و ئیمتیازه‌كانی هه‌ڵگرانی بیروباوه‌ڕو ئاینه‌كانی دیكه چی؟ یاخود ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به‌هیچ بیروباوه‌ڕێكی ئاینیی نییه؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی كوردستان به‌قۆناغی راگوزه‌ری شارستانیه‌تی سه‌رده‌می جیهانگیریدا تێپه‌ڕده‌بێت بۆیه پارێزگاریكردن له‌فه‌رهه‌نگ‌و ئایین له‌لایه‌ك و كردنه‌وه‌ی ده‌رگای شارستانیه‌تیش بۆ چه‌سپاندن‌و رێزگرتن له‌مافه‌كانی مرۆڤ بابه‌تێكی دیكه‌ی گرنگی ژیانی هاوچه‌رخی مرۆڤایه‌تییه، یاخود دروستكردنی وڵاتی فره فه‌رهه‌نگ‌و كه‌لتور بابه‌تێكی سه‌رده‌می گرنگه كه له‌زۆرێك له‌وڵاتان له‌په‌ره‌سه‌ندنی خێرادایه به‌هۆی شۆڕشی ته‌كنۆلۆژیڕو جیهانگیرییه‌وه.
كه‌یسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه ته‌واوی سپه‌یسی میدیا لۆكاڵییه‌كانی داگیركردووه، كه له‌بنه‌ڕه‌تدا كێشه‌ی سه‌ره‌كی هه‌رێمی كوردستان نه‌بوونی ده‌ستووره‌و هه‌مواركردنه‌وه‌ی پڕۆژه یاسای ره‌شنووسی هه‌رێمی كوردستانه به‌ئاراسته‌ی ده‌ستوورێكی مه‌ده‌نی‌و دیموكرات كه مافی هه‌موو مرۆڤێكی بیروباوه‌ڕ جیاواز‌و كه‌مه نه‌ته‌وه‌و ئاینێكی تێدا فه‌راهه‌م بكرێت‌و ده‌ستوورێكی مه‌ده‌بی بێت له‌بری ده‌ستوورێكی ئیسلامی، لێره‌دا چه‌ند لایه‌نێكی گرنگی ده‌ستووری ئیسلامی‌و به‌راوردی به‌ده‌ستوورێكی مه‌ده‌نی روونده‌كه‌ینه‌وه‌و چه‌ند نموونه‌یه‌ك باس لێوه ده‌كه‌ین:
به‌پێی كتێبی پیرۆزی ئیسلام، قورئان «ئیسلام، ده‌ستوورێكی ته‌واوكراوه كه ژیانی مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ر زه‌وی رێكده‌خات‌و په‌یوه‌ندی مرۆڤه‌كان ده‌پارێزێت»، ده‌ستووره ئیسلامییه‌كان له‌سه‌رده‌می خه‌لافه‌ته‌كانی راشیدین، عه‌باسییه‌كان‌و عوسمانییه‌كانیشدا له‌سه‌ر ده‌ستی ئیسلامییه سونییه‌كان به‌ڕێوه‌براون كه ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتگه‌رایی بوون له‌ناو خه‌لافه‌ته‌كانی ئیسلامدا، له‌دوای كۆتایی هاتنی ده‌سه‌ڵاتی عوسمانییه‌كان كه‌مینه ئیسلامییه ناسونییه‌كان سه‌ربه‌خۆیان وه‌رگرت‌و ده‌سه‌ڵاتی سوننی ئیسلامیش ناوه‌ندگه‌رێتی له‌ده‌ستدا، ئه‌وه‌ش بووه هۆی جیابوونه‌وه‌ی چه‌ندین كه‌مینه‌ی دیكه‌ی ئیسلامیی‌و ته‌نانه‌ت له‌زۆرێك له‌وڵاته ئیسلامییه‌كاندا چه‌ندین بڕگه‌و یاسا دانراون كه له‌گه‌ڵ خودی ئیسلام‌و قورئان ناكۆكن، به‌ڵام هه‌وڵیانداوه بیگونجێنن، واته ریفۆرمی تێدابكه‌ن‌و به‌شێكیش له‌توێژه‌ران پێیانوایه ته‌نیا ئه‌و ده‌ستوورانه به‌شێكیان ته‌نیا ره‌نگی ئیسلامیان به‌سه‌ره‌وه‌یه‌و له‌ناوه‌ڕۆكدا ئایدۆلۆژییه‌تی سێكیولاریزم، سۆسیالیزم‌و ته‌نانه‌ت سه‌رمایه‌داریی‌و لیبرالیزمیان له‌خۆگرتووه. له‌م وتاره‌دا چه‌ند نموونه‌یه‌ك باس ده‌كرێن له‌م ده‌ستوورانه‌و شیكارییان بۆ ده‌كرێت‌و لینكی پڕۆژه‌ی ره‌شنووسی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستانی ده‌كه‌ین.
هه‌موو وڵاتێك ده‌ستوورێكی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ك یان ده‌وڵه‌تێك له‌جیهاندا پێویسته په‌یڕه‌وی ده‌ستوورێكی دیاریكراو بكات، ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌ی نییه كه ده‌ستوور پێویست نییه، به‌ڵكو زه‌رووره هه‌موو وڵاتێك ده‌ستوورێكی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بێت بۆ حوكمڕانی، حكومه‌تی بێ ده‌ستوور وه‌ك جه‌سته‌ی مرۆڤی بێ ده‌ست وه‌هایه. له‌سه‌ره‌تادا ده‌ستوور له‌لایه‌ن پادشا حوكمڕانه‌كان دانرا، كه ته‌عبیر بوو له‌ژیانی فه‌لسه‌فی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئایدۆلۆژیی‌و سروشتی وڵاته‌كه، كه له‌لایه‌ن یاسادانه‌رانی وڵاته‌وه داده‌نرێت‌و به‌سه‌رۆكی یاساكان ناسراوه، بێگومان ده‌ستووریی سۆسیالیستی‌و ده‌ستووری سێكیولاریزمی جیاوازیان زۆره له‌گه‌ڵ ده‌ستووری ئیسلامی یاخود ده‌ستوورێكی ئاینیی.
چه‌مكی ده‌ستووری ئیسلامی، ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، وڵاتی مسڵمانان:
ده‌ستووری ئیسلامی: بریتییه له‌هه‌موو فۆڕمه‌كانی شه‌ریعه‌ی ئیسلامی له‌سه‌ر زه‌وی، له‌گه‌ڵ قورئان‌و فه‌رمووده‌كان، پێویسته سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ده‌ستووربن‌و هیچ یاسا‌و رێسایه‌كیش نه‌بێت دژی ئه‌م بنه‌مایانه بێت، هه‌ر یاسایه‌كیش ناكۆكی بنه‌ماكانی شه‌ریعه‌ی ئیسلامی بێت پێویسته له‌ده‌ستووری ئیسلامی‌دا بوونی نه‌بێت».
له‌ئێستادا به‌پێی سه‌رچاوه‌كان زیاتر له 50 وڵاتی ئیسلامی له‌جیهاندا هه‌ن‌و ته‌نیا رێژه‌یه‌كی كه‌میان ده‌ستووری ئیسلامی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی حكومه‌ته‌كانیان به‌كارده‌هێنن. ته‌نها ئێران، له‌ساڵی 1982 ده‌ستووری ئیسلامی بۆ وڵاته‌كه‌ی ده‌ركردو تێكسته‌كانی ئیسلامی له‌ده‌ستووره‌كه‌ی نزیك كردۆته‌وه بۆیه پێیده‌وترێت ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامی. به‌ڵام ده‌وڵه‌تی مسوڵمانان جیاوازی هه‌یه كه زۆرینه‌ی دانیشتوان مسوڵمانن، بۆیه ده‌وترێت هه‌موو ده‌وڵه‌ته ئیسلامییه‌كان وڵاتی مسوڵمانن، به‌ڵام هه‌موو وڵاتێكی مسوڵماننشین ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامی نییه. بۆ نموونه به‌نگلادیش، قه‌ته‌ر، سعودیه، مالیزیا ... هتد، وڵاتی مسوڵمانن، به‌ڵام ئێران ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامییه.
له‌ده‌ستووری مه‌ده‌نی‌و سێكیولاریزم‌و سۆشیال‌و لیبڕاله‌كاندا دادوه‌ره‌كان یاسا داده‌نێن‌و ره‌چاوی سه‌رده‌م‌و بارودۆخی سیاسیی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووری‌و فه‌رهه‌نگ‌و كه‌لتورو دابونه‌ریتی وڵاته‌كه ده‌كرێت‌و له‌سه‌ر چه‌ندین بنه‌مای كرده‌یی یاساكان به‌پێی ئه‌زموونه‌كان داده‌نرێن.
له‌ده‌ستووری ئیسلامیشدا به‌پێی سه‌رچاوه ره‌سمیه‌كان شه‌ش سه‌رچاوه‌ی جیاواز هه‌ن بۆئه‌وه‌ی ده‌ستووری له‌سه‌ر بنووسرێته‌وه له‌وانه (قورئان، فه‌رمووده، گفتوگۆی هه‌ق پێدراوی خه‌لیفه‌كان، یاساناسان، ده‌ستووری مه‌دینه، یاخود ده‌ستووری ده‌وڵه‌تی دیكه‌ی ئیسلامی).
بۆ ده‌وڵه‌تداری ته‌نانه‌ت له‌رووی زمانه‌وانیشه‌وه كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ كۆماری خه‌ڵك جیاوازی زۆریان هه‌یه‌و كۆماری ئیسلامی سه‌رچاوه‌ی پادشایه‌تی و ده‌سه‌ڵاتدارێتی له‌خوداوه‌نده‌وه‌یه‌و كۆماری خه‌ڵك به‌پێچه‌وانه‌وه سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵات‌و بڕیاردان‌و به‌ڕێوه‌بردن له‌ده‌ست مرۆڤ دایه‌و خۆشیان دانه‌ری رێسا‌و یاسا‌و ده‌ستووره‌كانن.
سێكیولاریزم پێچه‌وانه‌ی ئیسلام، ده‌ستوورێكه خاڵییه له‌هه‌موو یاسایه‌كی ئاینیی، هه‌روه‌ها ده‌ستوورێكی ئێتیكییه‌و دۆزه‌ره‌وه‌ی بنه‌ما ئه‌خلاقییه سروشتییه‌كانه‌و ته‌نانه‌ت له‌زۆر حاڵ‌دا سروشت و ئاینیی تێپه‌ڕاندووه.
ئیسلام‌و سیسته‌می پادشایه‌تی:
ئیسلام سه‌پۆرتی دیموكراسی ده‌كات، به‌پێچه‌وانه‌ی سیسته‌می دیكتاتۆری‌و پادشایه‌تی. سه‌رۆكی وڵاتی ئیسلامی هه‌ڵده‌بژێردرێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش له‌چه‌ندین شوێنی قورئاندا دژایه‌تی پادشایه‌تی‌و دیكتاتۆری كراوه هه‌رچه‌ند قورئان دژی حوكمی پادشایه‌تییه به‌ڵام چه‌ندین ده‌وڵه‌تی ئیسلامیمان هه‌یه له‌لایه‌ن پادشاوه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێن دیارترینیان سعودیه‌یه هه‌ربۆیه خودا له‌چه‌ند شوێنێكی قورئان‌و به‌تایبه‌تیش له‌سوره‌تی ئه‌لكهف ئه‌وه‌ی روونكردۆته‌وه كه پێویسته حوكمكردنی خه‌ڵك یاخود نه‌ته‌وه به‌زۆرو زۆرداری نه‌بێت‌و پادشاكان پێویسته واز له‌دیكتاتۆری بهێنن یاخود ئه‌وانه‌ی حوكم ده‌كه‌ن پێویسته خه‌ڵك لێیان رازی بێت، كه‌واته خودی ئیسلام له‌گه‌ڵ حوكمی پادشایی نییه له‌سه‌ر زه‌وی به‌بارستایی ئه‌وه‌ی به‌رگری له‌حوكمی دیموكرات‌و مه‌ده‌نی ده‌كات.
پرۆژه‌ی ره‌شنووسی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان:
پرۆژه‌ی ره‌شنووسی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان، پڕه له‌ناكۆكی یاسایی، له‌چه‌ند شوێنێك دووپاتكراوه‌ته‌وه كه هیچ یاسا‌و رێسایه‌ك نابێت ده‌ربچێت كه ناكۆك بێت له‌گه‌ڵ ده‌ستووره‌كه‌داو له‌سه‌ره‌تای ده‌ستووره‌كه‌ش نووسراوه، پێویسته ئاینیی ئیسلام سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی یاسادانان بێت، و حوكمه‌كانی ده‌ستوور له‌ئاینیی ئیسلامه‌وه وه‌ربگیرێن، ئه‌گه‌ر كورده‌كان یاخود پارته سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌كۆده‌نگی‌و به‌ویستی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان‌و دوای راپرسی ویستی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی ئیسلام مه‌زهه‌ب –یان هه‌بوو ئه‌وا كارێكی ئاساییه به‌مه‌رجێك له‌ده‌ستووره‌كه‌دا ماف‌و ژیان‌و كه‌رامه‌تی بیروباوه‌ڕی جیاواز له‌ئیسلام‌و نه‌ته‌وه‌ی جیاواز پارێزراوبێت. لێره‌وه كێشه‌یه‌كی دیكه به‌رۆكی ئه‌م ره‌شنووسه‌ی ده‌ستووری گرتووه‌و له‌پارتێكی دیكه‌ی پڕۆژه‌كه‌دا باس له‌مافی مرۆڤ كراوه‌و دووپاتكراوه‌ته‌وه كه ده‌بێت به‌نده‌كانی مافی مرۆڤ جێبه‌جێبكرێن، كه ئه‌وه‌ش له‌بنچینه‌وه له‌گه‌ڵ یاسا‌و ئه‌حكامه‌كانی ئیسلام ناكۆكیان هه‌یه، هه‌ر له‌دیارترین نموونه‌ی یه‌كسانی جێنده‌ری بۆیه پێویست به‌نموونه‌ی زیاتر ناكات، بۆیه ئه‌و پرۆژه یاسایه نه‌ئیسلامییه، نه‌مه‌ده‌نییه، ناكۆكیه‌كی ئاڵۆز باڵی كێشاوه به‌سه‌ر پڕۆژه‌كه‌داو شه‌رمنییه‌كی زۆری پێوه دیاره له‌خۆلادان له‌یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌سڵی بابه‌ته‌كه كه ئه‌ویش دانانی ده‌ستوورێكی ئیسلامی یاخود مه‌ده‌نییه؟ بۆیه پێویسته پارته سیاسییه‌كان‌و نووسه‌ران‌و رۆشنبیران له‌م قۆناغه‌دا فۆكه‌سی زیاتر بخه‌نه سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌و چۆنێتی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور نه‌ك كێشه لاوه‌كی‌و كاتییه‌كان.
لێره‌دا نامه‌وێت شیكاری بڕگه‌كانی ئه‌و ره‌شنووسه بكه‌م چونكه له‌لایه‌ن پسپۆڕانی یاساوه‌و له‌چه‌ندین سیمیناری زانستی دیكه له‌كوردستان روونكردنه‌وه‌ی ته‌واوی له‌سه‌ر دراوه، به‌ڵام مه‌ركه‌زی نووسینه‌وه‌و هه‌مواركردنه‌وه‌و بڕیاردان نووسه‌ران‌و رۆشنبیران‌و پسپۆڕانی یاسا‌و مامۆستایانی زانكۆ نین، له‌كوردستان بۆیه پێویسته پارته سیاسییه‌كان ئه‌و ئه‌ركه نیشتمانییه بگرته ئه‌ستۆو هه‌وڵبده‌ن به‌شداری كه‌سانی پسپۆڕی پێ بكه‌ن به‌تایبه‌تیش پسپۆڕانی بواری یاسا‌و یاسای ده‌ستووری به‌تایبه‌تی.
ئه‌وه‌ی تێبیده‌كرێت، مرۆڤه‌كانی ئێره هه‌میشه له‌لایه‌كی رێگاكه‌وه رێده‌كه‌ن، هه‌رگیز له‌ناوه‌ڕاسته‌وه ناڕۆن، بۆیه‌شه له‌مه‌سه‌له چاره‌نووسسازه‌كاندا جگه له‌ململانێی نا لۆژیكی شتێكی تر پراكتیز ناكرێت. بۆیه به‌شێكی زۆریش له‌روناكبیران پێیانوایه ئه‌گه‌ر ده‌ستوور ئیسلامی بێت، ئه‌وا پێویسته كورد له‌داهاتووشدا ببێت ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامی واته مۆدێلێكی وه‌ك كۆماری ئیسلامی ئێران، یان روونتر لانیكه‌م پێویسته ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی داعش جێگه‌ی قبوڵ بێت. ئه‌گه‌ریش عه‌لمانی بێت ئه‌وا پێویسته جه‌وهه‌ری سێكیولاریزم پراكتیزه بكرێت كه له‌ژینگه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی وه‌ك كوردستاندا فه‌راهه‌بوونێكی له‌بار نه‌ره‌خسێنراوه، بۆ وه‌ها مۆدیلێك.
بۆیه باشترین هه‌ڵبژارده پێویسته بیر له‌نووسینی ده‌ستوورێكی مه‌ده‌نی به‌و واته‌ی له‌رۆحی ده‌ستووره‌كه‌دا دیموكراسی سه‌نته‌ری ژیانی كۆمه‌ڵگه‌و یاساكانی‌و حوكمه‌كانی بێت، وه‌ها ده‌ستوورێك بێت كه پانتایی لێبورده‌یی و خۆشه‌ویستی هه‌موو ئاینه‌كانی دیكه‌ی تێدا بێت نه‌ك ته‌نیا ئیسلام، پانتایی هه‌موو ئایدۆلۆژیا‌و پارته سیاسییه جیاوازه‌كان و كه‌مه نه‌ته‌وه‌كانی تێدا بێت، باشتروایه بڵێم پێویستمان به‌ده‌ستوورێكی جیهانیه (گڵۆباڵه) له‌زه‌مه‌نی ئێستای جیهانگیریدا. مافه‌كانی مرۆڤ پێویسته رۆحی ده‌ستووری ئاینده‌ی كوردان بێت له‌باشور كه ئه‌وه جه‌وهه‌ری هاوكێشه‌كه‌یه.
تێبینی: سوود له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئۆنلاین وه‌رگیراوه بۆ نووسینی ئه‌م وتاره.
• Azzam Tamimi and John L. Esposito (2015). Islam and Secularism in the Middle East. At: http://nyupress.org/books/9780814782613/
• John L. Esposito (2015). Rethinking Islam and Secularism. At: http://www.thearda.com/
• Brian Whitaker (2009). Secularism and Islam. At: http://www.theguardian.com
هەواڵی زیاتر
-
وته‌بێژی كۆمسیۆن: بنكه‌ی ده‌نگدان بۆ نه‌خۆش وزیندانیان ده‌كه‌ینه‌وه
01:36 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
کوردستان 07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
کوردستان 06:05 PM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شەیدا سەید شۆڕش
پرسەنامە 05:37 PM - 2024-04-24 -
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 -
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24