riklam

ئاگادارییەک بۆ دەرچووانى 12ى ئامادەیى

کوردستان 02:54 PM - 2015-10-08
.

.

پەیمانگه‌ى فێرکارى نەوتى کەرکوک بڕیاریدا هاوشێوه‌ی ده‌رچوانی خوێندكارانی ئاماده‌یی له‌شاره‌كانی تری عێراق، خویندكارانی هه‌رێمی كوردستانیش وه‌ربگرێت.

له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، په‌یمانگه‌ی نه‌وتی فێركاری كه‌ركوك لەئەمڕۆ (8/10/2015)وه‌ دەستدەکات بەدابەشکردنى فۆڕمى وەرگرتن و تا ڕێكه‌وتی (٢٠/١٠/٢٠١٥) دابەشکردنى فۆرم بەردەوامدەبێت.

 بۆ ئەم مەبەستە وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی داوا له دەرچوانى پۆلى دوانزەى ئامادەییه‌كانی هەرێمى کوردستان ده‌كات، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ئاره‌زوی وه‌رگرتن له‌و به‌شه‌ ده‌كه‌ن له‌ماوه‌ی دیاریكراودا سه‌ردانی په‌یمانگه‌ی نه‌وتی فێركاری له‌شاری كه‌ركوك بكه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنان و پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی وه‌رگرتن له‌و‌ په‌یمانگه‌یه‌.

مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتن له‌ په‌یمانگه‌ی نه‌وتی فێركاری كه‌ركوك بریتین له‌:
1.    دەرچوی بەشى زانستى بێت
2.    کۆنمرەى لە (٧٥) کەمتر نەبێت

PUKmedia ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و تویژینه‌وه‌ی زانستی

3851118102015_logoy wezaret.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket