riklam

یه‌كه‌می په‌یمانگه‌ ته‌كنیكیه‌كان له‌زانكۆ پۆلیته‌كنیكیه‌كان وه‌رگیران

کوردستان 02:49 PM - 2015-10-08
.

.

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕه‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر وه‌رگرتنی یه‌كه‌می په‌یمانگه‌ ته‌كنیكیه‌كان له‌زانكۆ پۆلیته‌كنیكیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ناوه‌ندی وه‌رگرتنی خوێندكاران له‌وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو تویژینه‌وه‌ی زانستی له‌نووسراوێكدا كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 8/10/2015 ده‌رچوه‌، ڕه‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر وه‌رگرتنی سه‌رجه‌م یه‌كه‌می به‌شه‌كانی په‌یمانگه‌ ته‌كنیكیه‌كان له‌زانكۆ پۆلیته‌كنیكیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.

وه‌ك له‌نووسراوه‌كه‌دا هاتووه‌، ژماره‌ی وه‌رگیران له‌زانكۆكان به‌مشێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه‌یه‌:

له‌په‌یمانگه‌ ته‌كنیكیه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر (72) خوێندكار له زانكۆكان وه‌رگیراون.

له‌په‌یمانگه‌ ته‌كنیكیه‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی (106) خوێندكار له‌زانكۆكان وه‌رگیراون.

له‌په‌یمانگه‌ ته‌كنیكیه‌كانی سنووری پارێزگای دهۆك (72) خوێندكار له‌زانكۆكان وه‌رگیراون.

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌وه‌ش ڕاده‌گه‌ێنێت ئه‌و یه‌كه‌مانه‌ی كه‌ به‌شه‌كانیان له‌زانكۆ پۆلیته‌كنیكیه‌كان نیه‌، له‌زانكۆكانی تر‌ ناویان هاتۆته‌وه‌، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ داوا له‌خوێندكاره‌ یه‌كه‌مه‌كان ده‌كه‌ین له‌هه‌فته‌ی داهاتوه‌و سه‌ردانی تۆماری زانكۆكانیان بكه‌ن بۆ دلنیابون له‌ناوه‌كانیان و ڕایكردنی مامه‌له‌كانیان بۆ دڕێژه‌دان به‌خوێندنی زانكۆی له‌ساڵی نوێی خوێندنی (2015-2016).

PUKmedia ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و تویژینه‌وه‌ی زانستی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket