riklam

ژماره‌ی 2ی ژماره‌ی هه‌فته‌ ده‌رده‌چێت

کوردستان 02:38 PM - 2015-10-08
.

.

رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ بۆ رۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه‌ ژماره‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌رده‌كات كه‌ چه‌ندین بابه‌تی گرنگ و جۆراوجۆر له‌خۆده‌گرێت.

له‌ژماره‌ی دووه‌می ژماره‌ی هه‌فته‌ كه‌ سبه‌ینێ 9-10-2015 ده‌رده‌چێت، ئه‌م بابه‌ته‌گه‌له‌ی تێدا هاتووه‌:

له‌گۆشه‌ی ئه‌ده‌بیات مام، كه‌ تێیدا دیدو بۆچوون و روانگه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال سه‌باره‌ت به‌پرسه‌ جیاوازه‌كان ده‌خرێته‌ڕوو، له‌م ژماره‌یه‌دا باس له‌ كوردستانی بوونی كه‌ركوك له‌ڕوانگه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌كرێت.

به‌شی وێنه‌، به‌شێكی تری ژماره‌ تایبه‌ته‌كه‌ی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێیه‌، له‌م ژماره‌یه‌دا ئه‌ژین قادر وێنه‌گری كوردستانی نوێ چه‌ندین وێنه‌ی جوان و رازاوه‌ی شاری سلێمانی له‌وه‌رزی پایز ده‌خاته‌ڕوو.

له‌به‌شێكی تردا باس له‌ سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ده‌كرێت كه‌ له‌لایه‌ن گۆڤاری تایمه‌وه‌ وه‌ك یه‌كێك له‌كه‌سایه‌تییه‌كانی ساڵی 2015 هه‌ڵبژێردراوه‌.

ته‌رمی خائین به‌شوێن گۆڕێكدا وێڵه‌، بابه‌تێكی گرنگه‌ كه‌ جه‌ماڵ ئارێزی رۆژنامه‌نووس له‌باره‌ی ئه‌نتوان له‌حد یه‌كێك له‌فه‌رمانده‌كانی سوپای لوبنان و یه‌كێك له‌شه‌ڕكه‌ره‌كانی شه‌ڕی ناوخۆی لوبنان ئاماده‌یكردووه‌.

دیداری ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ژماره‌ی هه‌فته‌ له‌گه‌ڵ فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌و ستراتیجی كوردستانه‌، كه‌ باس له‌یاسای حزبه‌ سیاسییه‌كانی عیراق ده‌كات.

پێویسته‌ بوترێت ژماره‌ی 2ی ژماره‌ی هه‌فته‌ چه‌ندین بابه‌تی هه‌مه‌ڕه‌نگ و جۆراوجۆری له‌خۆگرتووه‌ كه‌ سبه‌ینێ هه‌ینی ده‌كه‌وێته‌ به‌رچاوی خوێنه‌ران.

PUKmedia ئا/ جه‌واد حه‌یده‌ری

1638118102015_jawad.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket