riklam

هه‌ولێر.. باڵه‌خانه‌ی نوێی كونسوڵی هۆله‌ندا ده‌كرێته‌وه‌

کوردستان 01:24 PM - 2015-10-08
.

.

به‌ئاماده‌بوونی باڵیۆزی هۆله‌ندا له‌عیراق و كونسولی گشتی له‌هه‌رێمی كوردستان و كونسوڵ و نوینه‌ری وڵاتان و نوینه‌رانی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و د.فوئاد حسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێرو ئاكۆ جه‌بار ئه‌ندامی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌و به‌ختیار به‌كر نوێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌هۆله‌نداو رێكخراوه‌ بیانی و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی بیانی و ناوخۆیی، ئێواره‌ی 2015/10/7 له‌رێوڕه‌سمیكدا باڵه‌خانه‌ی نوێی كونسوڵگه‌ری گشتی هۆله‌ندا له‌شاری هه‌ولێر كرایه‌وه‌.

له‌و رێوڕه‌سمه‌دا باڵیۆزی هۆله‌ندا له‌عیراق و كونسولی گشتی له‌هه‌رێمی كوردستان وته‌یان پێشكه‌شكردو وێڕای به‌خێرهاتنی ئاماده‌بووان له‌هه‌رسێ شاری هه‌ولێرو سلێمانی و دهۆك، تیشكیان خسته‌سه‌ر گرنگی كونسوڵگه‌ری هۆله‌ندا له‌هه‌رێم و سوپاس و ستایشی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوولایان كرده‌وه‌و خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی به‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتی كورد له‌هۆله‌ندان و ژماره‌یه‌كی به‌رچاویشیان دوای ساڵانێك گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ كوردستان كه‌ ئێستا ده‌چنه‌ هه‌رشوینیك له‌هه‌رێم كه‌سێك ده‌بینن به‌زمانی هۆله‌نی قسه‌ده‌كات.

PUKmedia  ئا/ هه‌ڵۆ حه‌سه‌ن

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket