riklam

ئاسایشی شاره‌زوور 13 تۆمه‌تبار ده‌ستگیرده‌كات

کوردستان 01:19 PM - 2015-10-08
.

.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌زوور ئاماری ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی (9) مانگی رابردووی مادده‌ی هۆشبه‌ری راگه‌یاندو به‌فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ش تۆمه‌تبارێكی به‌بڕێك له‌مادده‌ی حه‌شیشه‌وه‌ ده‌ستگیركرد.


به‌شی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئاسایشی شاره‌زوور له‌نوسراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ PUKmedia ناردووه‌، تیایدا هاتووه‌: له‌ماوه‌ی (9) مانگی رابردوودا (13) هاووڵاتی به‌تۆمه‌تی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌پێی مادده‌ی (14) یاسای مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان و (240) یاسای سزادانی عیراقی ده‌ستگیركراون، له‌وڕێژه‌یه‌ش (3) كه‌سیان ئازادكراون و هه‌ندێكیان سزاكه‌یان وه‌رگرتووه‌و به‌شێكیشیان له‌لێكوڵینه‌وه‌دان. هه‌روه‌ها تۆمه‌تباره‌كانیش دانیشتوی هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ولێرو ده‌ربه‌ندیخان و ئێرانن.

هه‌ر له‌ڕاگه‌یه‌ندراوكه‌دا هاتووه‌: هێزه‌كانی ئاسایشی شاره‌زوور له‌قه‌زای ده‌ربه‌ندیان توانیویانه‌ ده‌ست به‌سه‌ر (198) گرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌جۆری حه‌شیش له‌ماڵی هاووڵاتیه‌كدا ده‌ست به‌سه‌ردا بگرن و خاوه‌نه‌كه‌ی به‌پێی مادده‌ی (14) له‌یاسای مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان روبه‌ڕووی سزای یاسایی بكه‌نه‌وه‌.

PUKmedia فه‌رحان حه‌مه‌خان - هه‌ڵه‌بجه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket