riklam

بۆردومانه‌كانی روسیا ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی ناچار به‌هه‌ڵاتن ده‌كات

جیهان 12:53 PM - 2015-10-08
زیانی گه‌وره‌ به‌داعش گه‌یه‌نراوه‌

زیانی گه‌وره‌ به‌داعش گه‌یه‌نراوه‌

پێگه‌ی سۆمه‌ریه‌نیوز له‌هه‌واڵێكیدا به‌پشت به‌ستن به‌ زانیاری هه‌واڵگری ئاشكرایكردوه‌، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌سه‌ركرده‌كانی داعش  موسڵی به‌ره‌و ناوچه‌یه‌كی سنوری له‌نێوان سوریا و عیراق به‌جێهێشتوون. 

 

پێگه‌ عیراقیه‌كه‌ رونیكردوه‌ته‌وه‌: پێده‌چێت ئه‌و ناوچه‌یه‌ ئه‌لبوكه‌مال بێت  له‌سنوری پارێزگای ئه‌نبار، كه‌ هاوكات له‌سنوری سوریاشه‌ و ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی عیراقی و بیانیشی تێدایه‌ و زیاتر له‌چه‌ند شوێنێك خۆیان حه‌شارداوه‌ .

 

سۆمه‌ریه‌نیوز، هۆكاری هه‌ڵاتنی به‌غدادی  بۆ زیانه‌كانی داعش گه‌ڕاندوه‌ته‌وه‌، كه‌ ده‌رئه‌نجامی بۆردومانه‌كانی روسیا به‌ریان كه‌وتووه‌.

 

له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ پێشتر چه‌ند ئاژانسێكی روسیا بڵاویانكردبوه‌وه‌، فلادیمێر پۆتین سه‌رۆك كۆماری روسیا داوایكردوه‌ كه‌ ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی و سه‌ركرده‌كانی داعش به‌زیندوی ده‌ستگیربكه‌ن ، بۆ ئه‌وه‌ی له‌روسیا دادگایبكرێن و ده‌سته‌كانی پشتی دروستبوونی داعش ئاشكرابكه‌ن. 

 

 

PUKmedia  و  ، سامان یاروه‌یس 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket