riklam

خۆپیشانده‌ران چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه‌ن

کوردستان 12:41 PM - 2015-10-08
.

.

ئه‌مڕۆ 8-10-2015 پێنج لایه‌نه‌كه‌ بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ پارێزگای سلێمانی كۆبوونه‌وه‌و خۆپیشانده‌رانیش له‌ شوێنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دان.

 په‌یامنێرمان پێی راگه‌یاندین، له‌ئێستادا ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی بۆ مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌ ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی پێنج لایه‌نه‌كه‌ هاتوونه‌ته‌ به‌رده‌م شوێنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ شاری جوان له‌ سلێمانی.

په‌یامنێرمان وتیشی: خۆپیشانده‌ران له‌چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دان و شوێنه‌كه‌ جێ ناهێڵن.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket