كۆچ جه‌نگی ئه‌مڕۆ و ئاینده‌ی جیهان
ریپۆرتاژ 12:13 PM - 2015-10-08كۆچ نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ حه‌ز ده‌كات ئازاد و سه‌رفراز بێت
ئا / به‌نگینه پیرۆت نوری
نوسه‌رێك: مرۆڤ له‌كۆچدا به‌دوای مانای قه‌ده‌ر و هه‌ستی خۆیدا ده‌گه‌ڕێت.
گه‌نجێك: ئه‌وه‌ی ئێستا به‌چاوی سه‌ر ده‌یبینین كۆچكردن نیه كۆڕه‌وه.
شاعیرێك: كۆچ نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ حه‌ز ده‌كات ئازاد و سه‌رفراز بێت.
چالاكوانێك: له‌شه‌ڕی دژی داعشداین ئه‌گه‌ر گه‌نجه‌كانمان كۆچ بكه‌ن كێ شه‌ڕه‌كه بكات؟
له‌هه‌ر كه‌سێك بپرسی چۆن ده‌ڕوانیته كۆچ، قسه‌یه‌كی هه‌یه بۆ وتن "به‌ڵێ هێنده پڕین قسه‌مان زۆره بۆ وتن،ئه‌وه‌ی ئێستا به‌چاوی سه‌ر ده‌یبینین كۆچكردن نیه كۆڕه‌وه،راكردنه، راكردن له‌په‌ستانه ده‌روونیه‌كان، راكردنه له‌قه‌یران و له نه‌بوونی دیدێكی روون بۆ داهاتوو، ئه‌مه قسه‌ی ئه‌و گه‌نجه‌یه كه له‌ماڵه‌وه دایكی پێی ده‌ڵێت ده‌رچوی زانكۆ و دامه‌زراوی ماڵه‌وه.
بڕوا حه‌سه‌ن ته‌مه‌نی 25 ساڵانه و له‌گه‌ڵ برایه‌كیدا ئیشی به‌ستنی سه‌قفی خانوو ده‌كات، بڕوا وتی: به‌ئه‌ندازه‌ی هه‌ژاره‌كان ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانیش راده‌كه‌ن، وتیشی: ئه‌و خه‌ڵكه بۆیه ده‌ڕۆن و راده‌كه‌ن، پێیان وایه كوردستان كۆرپه‌یه‌كی له‌بار چووه.
وه‌ك زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی لێم ده‌پرسی: وه‌سفی دواساتی رۆیشتنی هاوڕێیه‌كه‌ت بكه ئه‌وكاته‌ی لێك جیاده‌بوونه‌وه؟
بڕوا چاوه‌كانی هاته قسه‌و له رێگه‌ی فرمێسكه‌كانیه‌وه گوزارشتی له‌ده‌ردی جودایی كرد.
شاعیری جوانناس كه‌ریم ده‌شتی بێده‌نگ نه‌بوو قسه‌ی بۆ كردین و وتی: كۆچ له‌حاڵی حازردا بۆته دیارده‌یه‌كی جیهانی بوون و له هاره‌دانی تاكه‌كان له‌ناو كۆمه‌ڵدا نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ حه‌زده‌كات ئازاد و سه‌رفرازبێت و ژیانێكی كامه‌رانی هه‌بێت و هه‌ست به یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری بكات، رزگاری بێت له هه‌موو تابوته‌كانی ناو كۆمه‌ڵ.
وتیشی: جیابوونه‌وه تا جیابوونه‌وه جیاوازی هه‌یه، هه‌موو جیابوونه‌وه‌یه‌ك ناخۆش نیه، بۆ نمونه من حه‌ز به جیابوونه‌وه‌ی كورد له عیراق ده‌كه‌م، به‌ڵام جیابوونه‌وه‌ی ئازیزان له‌هه‌مووی ناخۆشتر چ جای ئه‌وه‌ی دوو عاشق له‌یه‌ك جیاببنه‌وه و فیراق دروست بێت.
له وه‌ڵامی پرسیاری دووه‌مدا پارێز ناسڕ پێی وایه: هاوڕێ به‌مانای وشه واتا به‌شێك له جه‌سته‌ی مرۆڤ، ئه‌و ده‌مه‌ی یه‌كێك مژده‌یه‌كی خۆشت پێده‌دات له‌باره‌ی هاتنی نزیكترین هاوڕێت، دڵت خۆش ده‌بیت و ده‌گه‌شێیته‌وه هه‌ر له‌خۆته‌وه زه‌رده‌خه‌نه وه‌كو په‌پوله دێته سه‌ر لێواری لێوه‌كانت.
ئه‌و كچه رۆژنامه‌نوسه به دڵته‌نگیه‌وه درێژه به‌قسه‌كانی ده‌دات و ده‌ڵێت: ئاخۆ ده‌بێت ئه‌و ڕووخسار و دڵ و لێوه چی لێ بێت كاتێك مرۆڤ به‌شدار ده‌بێت له‌مه‌راسیمی به‌ڕێكردنی هاوڕێیه‌كی نزیكی بۆ ئه‌به‌د، جیاده‌بێته‌وه لێی و دواساتی لێكدابڕان ئاوازی خه‌م ده‌ژه‌نێت. ئه‌و به‌پشو هه‌ڵكێشانه‌وه درێژه‌ی به قسه‌كانیدا: له‌هه‌مانكاتیشدا پێویسته مرۆڤ خۆراگربێت له‌كاتی ماڵئاوایی كردنی له‌ئازیزترین كه‌سی، پێویسته مرۆڤ باوه‌ڕی به‌و چاره‌نوسه هه‌بێت كه‌دێته رێیی وتیشی: ژیان نه‌به‌ستراوه به‌ته‌نها كه‌سێكه‌وه.
ئاری عوسمان خه‌یات چیرۆك نوس وتی: كۆچ دیارده‌یه‌كه له‌هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌كدا هه‌یه، به‌ڵام چۆنیه‌تی روانین له‌دیارده‌كه، ده‌وه‌ستێته سه‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ی كه وا ده‌كه‌ن په‌ره‌بسه‌نێت و بگاته راده‌ی ئه‌وه‌ی ببێته جێگای باس.
وتیشی: من ناتوانم به‌وئاسانیه پێناسه‌ی دیارده‌یه‌كی وه‌ك كۆچ بكه‌م.
خه‌یات كه‌سی نزیكی به‌ره‌و هه‌نده‌ران كۆچی نه‌كردووه و خۆشی به‌نیاز نیه كۆچ بكات بۆیه سه‌رقاڵ نیه و ده‌ڵێت: به‌و دواییانه هیچ هاوڕێیه‌كی هێنده نزیكم سه‌ری خۆی هه‌ڵنه‌گرتووه، تابتوانم ئه‌و وه‌سفه راسته‌وخۆ بگوازمه‌وه، به‌لام گومان له‌وه‌دا نیه ماڵئاوایی كردن جا ئیتر هه‌رچۆن و به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت له‌سه‌ر دڵی من قورس ده‌كه‌وێت.
له‌مانگی 1 تا 6ی 2015 نزیكه‌ی 10,000 هاوڵاتی روویان له وڵاتی ئه‌ڵمانیا كردووه جگه له‌په‌نابه‌رانی نایاسایی، كوردستانیش به‌شێكه له‌و ئاماره‌ی حكومه‌تی عیراق.
ئاره‌زوو محمد چالاكوان مه‌ده‌نی ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی سه‌یره به‌لامه‌وه تائێستا حكومه‌تی هه‌رێم به‌فه‌رمی ده‌نگی لێوه نه‌هاتوه.
وتیشی: دیاره حكومه‌تی هه‌رێم به‌دیارده‌ی نابینێت و پێی كۆچێكی ئاساییه، ته‌نانه‌ت تا دوای داواكاری په‌رله‌مانیش له‌حكومه‌ت، حكومه‌ت بێده‌نگی هه‌ڵبژاردوه نه‌یتوانیوه یه‌ك كۆبونه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌نجامبدات، له‌لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌یشتنی ڕێگا چاره‌یه‌ك، ئاره‌زوو پێی وایه: دوای لێكۆڵینه‌وه له‌هۆكاره‌كانی كۆچ، حكومه‌ت به‌رپرسیاری یه‌كه‌م ده‌بێت.
ئه‌و كچه چالاكوانه مه‌ده‌نیه گوتیشی: هاوڵاتیانی هه‌رێم ده‌ناڵێنن به‌ده‌ست نه‌بوونی ئاو و كاره‌باو بێكاری و نه‌چه‌سپاندنی یاسا‌و نادادپه‌روه‌ری له‌دابه‌شكردنی داهات، سه‌رباری ئه‌وه‌ی له‌شه‌ڕی دژی داعش داین ئه‌گه‌ر گه‌نجه‌كانمان كۆچ بكه‌ن كێ شه‌ڕه‌كه بكات؟
له شاری ئیسته‌نبولی توركیاشه‌وه، ره‌وه‌ز ڕاوچی رۆژنامه‌نوس پێی وایه: كۆچ له‌پێناو ره‌واندنه‌وه‌ی ترس و برسیه‌تی و ئازادی و نادادیه، هه‌ندێك جاریش بوونی جه‌نگ و نه‌بوونی دارای و نه‌بوونی پێداویستیه، به‌لام ئه‌مه‌ی ئێستا روی راسته‌قینه‌ی كۆڕه‌وه نه‌ك كۆچ، ده‌شڵێت: ئه‌وه‌ی من بینیومه له 19/8/2015 و رۆژانی دوایی و مانگی ئاب یه‌كێك بو له‌تراژیدیاترین رووداو كه به‌چاوی خۆم بینیم.
وتیشی: له‌نێو ئاپۆرای ئه‌و حه‌شیمه‌ته تاسابووم و وه‌ستا بووم، روی راستی مه‌رگم بینی، له راستیدا كۆچ وێنه‌ی راستی مردنێكی قبوڵكراوه له‌لایان كه‌سێك هه‌ڵیده‌بژێرێت، ره‌وه‌ز پێی وایه: حزبه‌كان به‌شێكی گه‌وره‌ی ئه‌و تاوانه‌ن، چه‌ندین ساڵه یه‌ك روخسار به سیمایانه‌وه‌یه، ئه‌وان ماونه‌ته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا ئه‌و دۆخه قبوڵ بكات، به‌پێی قسه‌كانی ره‌وه‌ز: ژیان وا بڕوا روداوه‌كان بێ به‌زه‌یی ده‌بن و تاوانه‌كان ده‌بن به‌تاوان و روداوی سروشتی.
هیوا ره‌سوڵ نوسه‌ر ده‌ڵێت: كۆچ به‌درێژای ژیانی مرۆڤ واهیمه و په‌یام و هه‌ست و ئازار بوه، واتا مرۆڤێك كه‌له هه‌ست و غه‌ریزه ئازادبێت، ئیتر خودی خۆی و نیشتیمان و هاورێ روبه‌روی پرسیاره‌كان ده‌كاته‌وه، ته‌نانه‌ت پرسیار له‌بوون و نه‌بوونی خۆشی ده‌كات، ده‌یه‌وێت بیگه‌یه‌نێته ئه‌و دیو واقعی هه‌ژمونگه‌رایی و بیركردنه‌وه‌و هه‌سته‌كان به‌ره‌و رووی واقع بكاته‌وه، به‌واتایه‌كی دی، مرۆڤ له‌كۆچدا به‌دوای مانای قه‌ده‌ر و هه‌ستی خۆیدا ده‌گه‌ڕێت.
وتیشی: ئه‌وكاته‌ی ئازیزێكم كۆچ ده‌كات هه‌موو خه‌ونی گێتی له‌مندا ده‌ڕوخێت، ئه‌وكات ژیان ده‌دۆڕێنم سه‌روكارم له‌گه‌ڵ شته‌كاندا نامێنێت
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24 -
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:14 AM - 2024-04-24