riklam

فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌پارێزگای دهۆك: پشتگیریی خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ین

ی.ن.ک‌‌ 10:52 AM - 2015-10-08
.

.

فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دهۆك له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتگیری خۆی بۆ خۆپیشانده‌ران ده‌خاته‌ڕوو، هه‌روه‌ها داواش له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات كه‌ به‌ زووترین كات به‌ ده‌م داواكاری خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ بچێت.

ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌...
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
وه‌كو فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دهۆك پشتگیری له‌مافه‌ ره‌واكانی مامۆستاو فه‌رمانبه‌ران وسه‌رجه‌م مووچه‌ خۆرانی  خۆپیشانده‌ر و مانگرتوو و ناڕازی له‌هه‌رێمی كوردستان وله‌پارێزگای دهۆك به‌تایبه‌تی  ده‌كه‌ین، بۆئه‌وه‌ی داواكاری مافه‌ڕه‌واكه‌یان به‌ده‌ستبێت و داوا له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین كه‌به‌زووترین كات به‌ده‌م داواكاری  فه‌رمانبه‌ران ومامۆستا و سه‌رجه‌م  مووچه‌خۆران بچێت، بۆئه‌وه‌ی داواكاریان جێبه‌جێبكرێت.

PUKmedia  فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دهۆك

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket